گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەی ناس کورد دەکات

2019.04.24 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی پەیامێک ئاڕاستەی ناس کورد دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ماڵپەڕی "ناس کورد" کرد و پشتیوانی خۆی بۆ میدیای ئازاد دووپاتکردەوە.

.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ موشریق عەباس سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەردنی دەزگای "ناس"، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی کردنەوەی ماڵپەڕی "ناس کورد"ـی کرد.

.
هەروەها تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ میدیای ئازاد دووپاتکردوە و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە کردنەوەی بەشی کوردیی ناس و هاتنی ئەو دەزگایە بۆ ناو ئەو میدیایانەی کە بە زمانی کوردی بڵاودەبنەوە.

.
لەلای خۆشیەوە موشرق عەباس سوپاسی دەستپێشخەرییەکەی جێگری سەرۆکی حکومەتی کرد و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دامەزراوەی ناس پابەنددەبێت بە پرەنسیپە جێگیرەکانی ڕۆژنامەنووسیی پڕۆفیشیناڵ، جەختیشیکردەوە کە بابەتیبوون و سەربەخۆییبوون پرەنسیپی دەزگاکە دەبێت بۆ ڕووماڵکردنی ڕووداوەکان.

.
دەزگای ناس کە دامەزراوەیەکی میدیایی عێراقییە، ساڵی ڕابردوو بەشی عەرەبی کردەوە، لەسەرەتای مانگی ئاداری ئەمساڵیشەوە بەشی کوردیی لە ژێر ناوی "ناس کورد" دەستی بە کارەکانی کرد، بڕیاریشە لەماوەی داهاتوودا مەودای کارکردنی دەزگاکە فراوانترببێت.

.