گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى نەوت بازی دا..هۆکارەکەى بزانە

2020.08.24 - 22:57
نرخى نەوت بازی دا..هۆکارەکەى بزانە

ناس کورد-

نرخى نەوت ئەمڕۆ دووشەممە بەرزبووەوە، بەهۆى ئەو زریانەوە کە ڕووى لە کەنداوى ئەمریکا کردووە و بووەتە هۆى کەمبوونەوەى بەرهەمهێنانى نەوتى ئەو وڵاتە.

 

نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە 78 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکى بە 45.13 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا، ئەوەش بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز.

 

هەروەها نرخى گرێبەستەکانى خۆرئاواى تەکساس 28 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکى گەیشتە 42.62 دۆلار.

 

کۆمپانیاکانى بوارى وزە، بەرهەمهێنانى زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل نەوتى رۆژانەیان لە سەکۆکانى هەڵکەندنى نەوت  لە کەنداوى ئەمریکا راگرتووە، بەهۆى هەڕەشەى زریانەکانى مارکو و لورا و کرێکارانیان لەزیاتر لە 100 سەکۆى بەرهەمهێنان گواستووەتەوە.

 

زریانى مارکو ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتە کەناراوەکانى ناوچەکە و پێشبینیدەکرێت زریانى لوراش روو لەو ناوچەیە بکات.

 

قیل فلین، گەورەى شیکەرەوەى پرایس فیوچرز گروپ لە شیکاگۆ دەڵێتن سەرەڕاى سنوردارکردنى بەرهەمهێنان، ئەو دوو زریانە بوونەتە هۆى کەمبوونەوەى هەناردەى نەوتى ئەمریکا.

 

نەوتى برێنت دەستکەوتێکى زیاترى بەدەستهێناوە بەراورد بە نەوتى خاوى ئەمریکا، لەگەڵ پێشبینییەکان لەبارەى ئەوەى وڵاتانى دیکە رەنگە ئاستى هەناردەکانیان بەرزبکەنەوە لەکاتى داخستنى دامەزراوەکانى نەوت بەهۆى زریانەوە.