گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەمساڵدا ترەمپ وشەیەکی 255 جار بەکارهێناوە

2020.08.24 - 18:43
App store icon Play store icon Play store icon
لەمساڵدا ترەمپ وشەیەکی 255 جار بەکارهێناوە

ناس کورد-

لەو کاتەوەى دۆناڵد ترەمپ لە کانونى دووەمى ساڵى 2017ەوە وەک سەرۆکى ئەمریکا دەستبەکاربووە، چەندین وشە و ناو و ناتۆرەى لەدژى ئەوانە بەکارهێناوە کە ڕەخنە لە کەسایەتیەکەى یاخود لە سیاسیەتەکانى دەگرن، ئیدى چ لەناو ئەمریکا یاخود لەدەرەوەى ئەو وڵاتە بن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەناو ئەو وشانەی کە سەرۆکى ئەمریکا بۆ بەرپەرچدانەوەى هەر ڕەخنەیەک کە ئاڕاستەى خۆى یاخود ئیدارەکەى بکرێت، وشەى Hoax (تەڵەکە)ـە.

 

هەر یەکە لە بریان ستیلتەر، پێشکەشکارى بەرنامە لە تۆڕى هەواڵى سی ئێن ئێنی ئەمریکی و پیتەر بۆمێرانتسیفی دەرهێنەر هەستاون بەژماردنى وشەى "تەڵەکە" بەشێوەیەکى گشتى کە لەلایەن سەرۆکى ئەمریکاوە زۆرترین جار بەکارهێنراوە.

 

ستیلتەر و بۆمیرانتسیف گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەى تڕەمپ وشەى " تەڵەکەی" زیاتر لە 250 جار بەکارهێناوە، ئەوەش لەمیانى توێتەکانى و تارەکانى لە کەمپینەکانى هەڵبژاردن و چاوپێکەوتن و کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکانیدا. 

 

ئەو دوو ئامادەکارە باسیان لە شوێنکەوتە خراپەکانى بەکارهێنانە زۆرەکانى ئەو وشەیە لەلایەن ترەمپەوە کردووە وەکو وەسفێک بۆ ئەوانەى کە ڕەخنەیان لێگرتووە و ئاماژەشیان بەوە داوە، لەوانەیە پەنابردن بۆ ئەو وشەیە ئاسان بێت کاتێک کە پاوساوێک بۆ ڕەخنەگرانى نادۆزێتەوە.

 

پێدەچێت لە ڕۆژانى داهاتوودا سەرۆکى ئەمریکا ئەو وشەیە چەند جارێکى تر بەکاربهێنیت بەتایبەت لەپیشکەشکردنى وتارەکەیدا لەبەرامبەر حزبى کۆمارییەکان لەبارەى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکاوە کە لەمانگى تشرینى دووەمى ئەمساڵ، سەربارى ئەوەش هێشتا کۆتایى ئەمساڵ نەهاتووە.