گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکاری نەمانی هەستی بۆنکردن لە توشبووانی کۆرۆنادا ئاشکراکرا

2020.08.24 - 15:17
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکاری نەمانی هەستی بۆنکردن لە توشبووانی کۆرۆنادا ئاشکراکرا

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی پزیشکیی ئەمریکی هۆکاری لەدەستدانی هەستی بۆنکردنی لە کاتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ئاشکراکرد و ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو ئەنزیمەی کەدەبێتە هۆکاری ڕوودانی ئەو حاڵەتە ڕێگاش خۆشدەکات بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە بەشەکانی دیکەی جەستە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی "جۆنزهۆبکنز" کە لە ماڵپەری"تایم نیوز ناو"ی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە: "لەڕێگەی توێژینەوە لەسەر بەشی ناوەوەی لوت  و وەرگرتنی نمونە لەپێکهێنەرە وردەکانی ئەو بەشە لەو کەسانەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەرکەوتووە ڕێژەیەکی زۆر لە ئینزیمی (ئینجۆستین) لەوبەشەی کە تایبەتە بە بۆنکردن کۆبووەتەوە".  

 

ئەندرۆلین، بەڕێوەبەری بەشی نەشتەرگەری لوت لە زانکۆی جون هۆبکنز کە لە هەمانکاتیشدا دانەری توێژینەوەکەیە لەوبارەیەوە وتویەتی: "ئەنزمی ئینجۆستین خاڵی یەکەم وسەرەکییە لە چونە ژوورەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ناو جەستەی مرۆڤ و توشکردنی بەشەکانی دیکەی جەستە بە ڤایرۆسەکە، ئەنزیمەکە هۆکاریشە بۆگواستنەوەی نەخۆشییەکە بۆ کەسانی تر".

 

ئاماژە بەوەشکردووە، ئەنزیمی ئینجۆستین ڕێڕەوەکانی لوتی مرۆڤ دوچاری هەوکردن و هەڵئاوسان دەکاتەوە و ڕێگریش لەوە دەکات مرۆڤ بتوانێت بە ئاسانی هەناسە بدات، ئەوەش وادەکات هەستی بۆنکردنی نەمێنێت. 

 

هاوکات، تۆباس ویلیتی، سەرۆکی بەشی نەخۆشییە گۆازراوەکان لە زانکۆی "هانۆڤەر"ی ئەڵمانی لەو بارەیەوە دەڵێت: " ئەو بەشەی کە بەرپرسە لە هەستی بۆنکردن لە لوتی مرۆڤدا بە یەکەم دەرچە دادەنرێت کە لەڕێگەیەوە ڤایرۆسەکە بەبەشەکانی دیکەی جەستدا بڵاودەبێتەوە، بۆیە توێژینەوە لەسەر ئەو بەشە زۆرگرنگە، چونکە ئەگەری هەیە دەرگامان لەسەر پشت بۆ واڵابکات بۆئەوەی بتوانین چارەسەرێک بۆنەخۆشییەکە بدۆزینەوە".