گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەدرۆزن و تەڵەکەباز ناوى دەبات 

تۆمارێکى دەنگى دزەپێکراوى خوشکە گەورەکەى ترەمپ بڵاوکرایەوە 

2020.08.24 - 10:57
تۆمارێکى دەنگى دزەپێکراوى خوشکە گەورەکەى ترەمپ بڵاوکرایەوە 

ناس کورد- 

ڕۆژنامەى واشنتۆن پۆستى ئەمریکی تۆمارێکى دەنگى دزەپێکراوى خوشکە گەورەکەى سەرۆکى ئەمریکاى بڵاوکردەوە کە تیایدا ڕەخنەى توند لە ترەمپ دەگرێت و بە "درۆزن و تەڵەکەباز" ناوى دەبات. 

 

بەگوێرەى دەنگە تۆمارکراوەکە، ماریان تڕەمپ بارى تەمەن (83 ) ساڵ لەبارەى دۆناڵد ترەمپى برایەوە دەڵێت "ئەوەى کە دەیڵێت بۆ بنکە جەماوەریەکەیى و دەنگدەرانیەتى ئەگینا هیچ باوەڕێکى بەو شتانە نیە".

 

بارى کەپێشتر دادوەر بووە لە دادگاى تێهەڵچوونەوەى ئەمریکا، بێزارە لەهەڵسوکەوتى براکەى وەکو سەرۆکى ئەمریکا و بەوەش تۆمەتبارى دەکات کە درۆزنە و چیرۆک دەهۆنێتەوە کاتێک چاوپێکەوتن لەگەڵ کەناڵەکاندا دەکات، بارى ئەم قسانەى لەمیانى گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کچى خۆشکەکەى کردووە و ئەویش بەنهێینى دەنگەکەى تۆمار کردووە.



مارى خوشکە گەورەکەى تڕەمپ لەمامەڵەى براکەى نیگەران بووە کە لەگەڵ منداڵانى کۆچبەر لەسەر سنورەکاندا ئەنجامیدەدات و وتوشیەتى، براکەى بۆچونە یاساییەکانى ئەوى لەسەر پرسیى کۆچبەران نەخوێندووەتەوە.



لەو کاتەوەى کە مارى برازاکەى تڕەمپ کتێبەکەى لەسەر مامى بڵاو کردەوە ڕوبەڕووى لێپرسینەوە کرایەوە لەسەر سەرچاوەى زانیارییەکانى، بۆنمونە لەسەر ئەو ڕوداوەى کە تڕەمپ داواى لەهاوڕێیەکى کردووە لەبرى ئەو بچێتە هۆڵى تاقیکردنەوە و دانیشێت وەڵامى پرسیارەکان بداتەوە.

 

ڕۆژنامەکە باسى لەوەش کردووە هیچ ئەندامێکى بنەماڵەکەى تڕەمپ هێندەى مارى ڕەخنەى ئاشکراى لەتڕەمپ نەگرتووە و چەند بەڵگەیەکى ناکۆکى نێوانیان کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانى هەشتاکان ئاشکرا کردووە.