کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
تەقینەوەیەکی دیکە وڵاتی سریلانکای هەژاند و ئەمجارە سینەمایەکی شاری کۆڵۆمبۆی ئەو وڵاتە بە ناوی سافوی کرایە ئامانج.
.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2019 دەیەمین تەقینەوە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە سریلانکا ڕوویدا و ئەمجارە سینەمای (سافوی) لە شاری کۆڵۆمبۆ کرایە ئامانج، بەڵام تا ئێستا نازانرێت لە تەقینەوەکەدا چەند کەس بوونەتە قوربانی.
.
رۆژی 21ی نیسانی 2019، هەشت تەقینەوەی یەك لەدوای یەك شاری كۆڵۆمبۆی پایتەخت و چەند شارێكی دیكەی سریلانكایان هەژاند، تەقینەوەكان لەكاتی بەڕێوەچوونی جەژنی قیامەی مەسیحییەكانی ئەو وڵاتە ڕوویدا.
.
تەقینەوەكان كە دوانیان خۆكوژی بوون سێ كڵێسا و چوار ئوتێلیان كردە ئامانج، پۆلیسی ئەو وڵاتەش 24 كەسی دەستگیركردووە بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە تەقینەوەکان.
.
هاوکات دوێنێ سێشەممە، رێكخراوی داعش لە رێگەی ماڵپەرەكەیەوە بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكانی سریلانكا ڕاگەیاند.