گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

2020.08.24 - 08:21
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

ناس کورد-

ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە وەستاوە و تەنانەت هەندێک لە نرخەکەشی لێبووەتەوە، بەشێوەیەک ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 44 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕێ "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە جیهاندا، ئەمڕۆ (دووشەممە، 24ی ئابی 2020)، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 44 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا لە هەفتەی ڕابردوودا نرخەکەی 45 دۆلاری تێپەڕاند.

 

هاوکات، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی "تێکساس" بەرامبەر 42 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەهەمانشێوە ئەویش بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو نرخەکەی دابەزیوە.

 

بەهۆی کاریگەرییە ئابورییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەر جیهان، لەماوەی ڕابردوودا نرخی نەوت دابەزینێکی مێژوویی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە خوار 20 دۆلار، بەڵام دواتر و بەهۆی ڕێککەوتنەکانی ڕێکخراوی "ئۆپێک+" و دەستپێکردنەوەی کار لە بەشێك لە وڵاتانی جیهاندا نرخەکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.