گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەهێرشکردنە سەر دوو مزگەوتدا 51 نوێژخوێنى کوشت

نيوزلەندا؛ توندترين سزا چاوەڕێى ئەنجامدەرى هێرشى سەر مزگەوتەكان دەكات

2020.08.23 - 22:46
نيوزلەندا؛ توندترين سزا چاوەڕێى ئەنجامدەرى هێرشى سەر مزگەوتەكان دەكات

ناس کورد-

سبەینێ (دووشەممە) دانيشتنى دادگاى نيوزلەندا لەسەر كەيسى "برينتۆن تارانت"ى ئوسترالى و ئەنجامدەرى هێڕشى سەر دوو مزگەوتەكەى ئەو وڵاتە دەستپێدەكات و پێشبينى دەكرێت سزاى زيندانى هەميشەيى بۆ ببڕدرێتەوە، كە ئەوەش توندترين سزا دەبێت لەمێژووى ئەو وڵاتەدا.

 

بەگوێرەى سەرچاوەكانى هەواڵى نيوزلەندا، دانيشتنى دادگايى برينتۆن برانت كە ساڵى رابردوو هێرشى كردە سەر دوو مزگەوتى ئەو وڵاتە چوار ڕۆژ بخايەنێت، هەروەها ئەگەرى هەيە سزاى زيندانى هەميشەيی بەبێ مەرجى ڕزگاركردنى پێشوەختى بەسەردا بسەپێنرێت، ئەوەش يەكەم تاوانبار دەبێت لە نيوزلەندا ئەو سزايەى بەسەردا بسەپێنرێت.

 

لاى خۆيانەوە شارەزايانى ياسايى هەست بە نيگەرانى دەكەن چونكە تارانت بڕياريداوە بەرگرى لەخۆى بكات لە دادگا، ئەو سەكۆيەى دادگا ڕەخساندوويەتى بەشێوەيەكى خراپ بەكاربهێنێت، ئەويش بۆ بانگەشەكردن بۆ بيركردنەوە ڕەگەزپەرستە توندڕەوەكانى.

 

لاى خۆيەوە "ئاندرۆ جيديس" مامۆستاى زانكۆى ئۆتاجۆ رايگەياندووە، ئەو بابەتە گەورەترين مەترسى هەموانە، دەترسن لەوەى تەقەكەرى دوو مزگەوتەكە هاندەر بێت بۆ ئەنجامدانى تاوانى لەو جۆرە لە جيهاندا، هەروەها ترس هەيە ئەوە ببێتە هۆى ئەوەى سەكۆيەكى بدرێتێ بۆ بڵاوكردنەوەى بيركردنەوەكانى بەشێوەيەكى فراوانتر و ببێتە هۆى دروستبوونى ڕووداوى هاوشێوە.

 

لاى خۆيانەوە دەزگاكانى هەواڵى نيوزلەندا ڕێوشوێنى تونديان گرتووەتە بەر دەربارەى بڵاوكردنەوەى هەواڵ لەسەر كەيسەكە و بڕياريانداوە كە پشتى قوربانيان و كەسوكاريان بگرن و ڕاپۆرتى ڕەگەزپەرستى بڵاونەكەنەوە.

 

بەڵام ئەو ڕێسايە لەلايەن سەرجەم دەزگاكانى ڕاگەياندن جيهانەوە پەيڕەو ناكرێت، كە بڕيارە ئەم هەفتەيە ڕووماڵى دانيشتنەكانى دادگا بكەن، لەبەرامبەر ئەوەدا دادوەر "كاميرۆن ماندر" كە دانيشتنەكە بەڕێوەدەبات پەخشى ڕاستەوخۆى قەدەغەكردووە، هەروەها رێگە نادات ڕاگەياندنەكان تا كۆتايى دانيشتنەكە ئامادەبن، ئەوەش لەپێناو ئەوەى ڕوماڵكرنى ڕوداوەكانى ناو دانيشتنەكە سنوردار بكات.

 

ڕۆژى 15\3\2019 كەسێكى ڕەگەزپەرستى ئوسترالى لە شارى "كرايستشيرش"ى نيوزلەندى هێرشى كردوە سەر دوو مزگەوت و تێيدا 51 نوێژخوێنى كوشت، تاوانەكەشى لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بەشێوەى ڕاستەوخۆ گواستەوە.