ناس کورد-
لە میانەى کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە وەزارەتى پێشمەرگە، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاری پلە بەرزکردنەوەى پێشمەرگەیدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نووسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ (یەکشەممە) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تالەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە کرد و ژمارەیەک بابەتی پەیوەست بە وەزارەت و دۆخی پێشمەرگەیان تاووتوێ کرد.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەر پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە کرایەوە و دواھەنگاوەکانی ئەم بوارە تاووتوێ کران و پێداگری لە سەر خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی لە ناو ھێزی پێشمەرگە کرایەوە.
راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرسی پلەبەرزکردنەوەی پلەدارانی ھێزی پێشمەرگە کرا کە چەند سالێکە وەستاوە ، بڕیاردرا پلەبەرزکردنی ھێزی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2017 جێبەجێ بکرێت و پلەبەرزکردنەکانی 2018 و 2019 و ساڵەکانی داھاتووش ، بەپێی میکانیزمی نوێ و دوای وردبوونەوەی زیاتر بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.