گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى عێراق ئامارى 24 کاتژمێرى کۆرۆناى بڵاوکردەوە

2020.08.23 - 17:04
وەزارەتى تەندروستى عێراق ئامارى 24 کاتژمێرى کۆرۆناى بڵاوکردەوە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوى 24 کاتژمێرى کۆرۆناى لە عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و بە گوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 19679 پشکنینى نوێ کراوە و 3291 توشبووى نوێ تۆمار کراوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا ئاماژە بە تۆمارکردنى 3291 توشبووى نوێى کۆرۆنا کراوە، لەو ژمارەیە سەبارەت بە هەرێمى کوردستان لە سلێمانى 140 توشبووى نوێ و لە هەولێر 194 توشبووى نوێ و لە دهۆک 189 توشبووى نوێ و لە کەرکوک 96 توشبووى نوێ تۆمارکراوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 3016 توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و سەبارەت بە هەرێمى کوردستان لەو ژمارەیە، لە سلێمانى 94 توشبوو چاکبووەتەوە و لە هەولێر 215 توشبوو چاکبووەتەوە و لە دهۆک 81 توشبوو چاکبووەتەوە و لە کەرکوک 91 توشبوو چاکبووەتەوە.

 

لەبارەى ڕێژەى گیانلەدەستدان بە هۆى کۆرۆناوە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 75 توشبووى کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و لەو ژمارەیەش لە سلێمانى 7 گیانلەدەستدان و لە هەولێر 10 گیانلەدەستدان و لە کەرکوک 7 گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.