گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارێکى نوێ لەبارەى کۆرۆنا لە هەرێم ’توشبون کەمی کرد و ڕێژەى چاکبوون زیادى کرد ’

2020.08.23 - 16:30
ئامارێکى نوێ لەبارەى کۆرۆنا لە هەرێم ’توشبون کەمی کرد و ڕێژەى چاکبوون زیادى کرد ’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو لە شارەکانى هەرێمى کوردستان، بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 3731 پشکنینى نوێى کۆرۆنا ئەنجامدراوە بەمجۆرە : (١٠٦٤ هەولێر)، (٥١١ سلێمانی، ١٨٤ گەرمیان)، (٤٠ هەڵەبجە)، (١٩٣٢ دهۆك).

 

سەبارەت بە توشبووى نوێش لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە تۆمارکردنى 523 توشبووى نوێ کراوە لە 24 کاتژمێرى رابردوو بەمجۆرە: ١٩٤ هەولێر، ٩٨ سلێمانی، ٣١ گەرمیان، ١٨٩ دهۆك، ١١ هەڵەبجە.

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى ئەو توشبووانەى کە چاکبوونەتەوە دیارى کراوە کە 857 چاکبوو بووە بەمجۆرە :٢١٥ هەولێر، ٥٧٥ سلێمانی لە ماوەی دوو هەفتە، ٣٦ گەرمیان،٣١ هەڵەبجە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 17 توشبووى کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە، بەمجۆرە: 10 گیانلەدەستدان لە هەولێر، 6 گیانلەدەستدان لە سلێمانى، 1 گیانلەدەستدان لە هەڵەبجە.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى هەرێمدا ئامارى گشتى دۆخى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بەمجۆرە پۆڵێن کراوە:

کەڕەنتین هاوڵاتی      ٢١٨٣١  (٢١٧٢٢ دەرچوو)

پشکنین         ٢٧٦٧٣٥    (١١٥١٠٧ هەولێر، ٨١٨٥٣ سلێمانی، ٧٧١٧٥ دهۆك، ٢٦٠٠ هەڵەبجە)

تووشبوون ٢٤٧٩٤     (١٠١٣٦ هەولێر، ١٠٩٥١ سلێمانی، ٢٩٣٢ دهۆك، ٧٧٥ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٤٨٨٥   (٥٦٢١ هەولێر، ٧٦٤٤ سلێمانی، ٩٤٢ دهۆك، ٦٧٨ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٩٠٠٦      (٤١٨٨ هەولێر، ٢٧٧٠ سلێمانی، ١٩٦٧ دهۆك، ٨١ هەڵەبجە)

مردن ٩٠٣   (٣٢٧ هەولێر، ٥٣٧ سلێمانی، ٢٣ دهۆك ، ١٦ هەڵەبجە)