گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نۆیەر و هاوڕێکانی دەتوانن گرێ کوێرەکە بکەنەوە؟

ئەنجامەکانی ئەم وەرزە و مێژوو لە بەرژەوەندی پاریسن یاخود بایرن؟

2020.08.23 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامەکانی ئەم وەرزە و مێژوو لە بەرژەوەندی پاریسن یاخود بایرن؟

ناس کورد-

کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو بەکاتی هەرێمی کوردستان یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەنێوان هەردوو یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ئەنجامدەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یارییەکە لە یاریگای نور لەشاری لشبۆنەی وڵاتی پرتوگال بەبێ ئامادەبوونی هاندەر و لەسەردەمی کۆرۆنادا بەڕێوەدەچێت.

 

لەم وەرزەدا هەردوو یانە ئاستێکی نایابیان پێشکەشکردووە و بوونەتە پاڵەوانی خولی وڵاتەکانیان، بەتایبەت لەڕووی هیرشبردنەوە لە لوتکەی ئاستدان.

 

لە یارییەکانی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکەدا بایرن تائێستا 42 گۆڵی تۆمارکردووە و حەوت گۆڵی لێکراوە، هەرچی یانە پاریسییەکەیە 25 گۆڵی تۆمارکردووە و پێنج گۆڵی لێکراوە.

 

لە میژوودا یانە ئەڵمانییەکە خاوەنی مێژوویەکی پرشنگدارە لە پاڵەوانێتییەکەدا و ئەمە یانزەیەمین یاری کۆتایی کۆتاییە کە بەشداری تێدا دەکات و پێشتر پێنج نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بردووەتەوە، بەڵام یانە فەڕەنسییەکە یەکەمجارە دەگاتە یاری کۆتایی.

 

مێژوویەکی خراپی بایرن ئەوەیە کە ماوەی 44 ساڵە نەیتوانیوە لەیاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا تۆڕی گۆڵەکەی بپارێزێت و لە حەوت کۆتا یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا کە بەشداری تێداکردووە لەهەر حەوت یارییەکەدا گۆڵی لێتۆمارکراوە و لە پێنج یاریشیاندا شکستی هێناوە.

 

 لەگەڵ ئەوەی لەژمارەی گۆڵدا یانە ئەڵمانییەکە لەپێش یانە فەڕەنسییەکەوەیە، بەڵام پاریس لەم وەرزەدا لەهەر 10 یارییەکەی پاڵەوانێتییەکەدا توانیویەتی گۆڵ تۆماربکات، بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە ئایا بەرگریی بایرن و نۆیەری گۆڵپارێز دەتوانن ئەو گرێ کوێرەیە بکەنەوە و تۆڕی گۆڵەکەیان بەخاوێنی بهێڵنەوە؟.

 

بە بەدەستهێنانی نازناوەکە، بایرن بۆ دووەمجار لەمێژوودا دەبێتە پاڵەوانی هەرسێ خول و جامی وڵاتەکەی و خولی یانە پاڵەوانەکان و کۆی نازناوەکانی پاڵەوانێتییەکەش دەکاتە شەش نازناو و لەگەڵ لیڤەرپوڵ یەکسان دەبێتەوە، هەرچی پاریس سانجێرمانیشە دەیەوێت بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نازناوەکە بباتەوە.