کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیامێکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "چاوەڕوان بن دوو ڕۆژ تر دیمەوە خزمەتتان و دڵنیابن کە ڕاستگۆیی و ئەخلاقی جوان سەردەکەوێت".
لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتى ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، شاسوار عەبدولواحید نوسیویەتى، "خۆفرۆشی و نامەردی و نمەکسوێران بێبەهاترین خەڵکانێکن لای کۆمەڵگا".
پەیامەکەى شاسوار دوای ئەوە دێت ڕۆژی 21ی نیسانی 2019 فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و چوار پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکە لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە .