گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بابەکر زێباری: بەغدا ڕازی نییە پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ کەرکوک

2020.08.23 - 09:40
App store icon Play store icon Play store icon
بابەکر زێباری: بەغدا ڕازی نییە پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ کەرکوک

ناس کورد-

هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق لە گفتوگۆ و دانوستاندان بۆ دروستکردنی چەند ژوورێکی ھاوبەش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکى ھەرێمی کوردستانیش دەڵێ، بەغدا ڕازی نییە بە گەڕانەوەى پێشمەرگە بۆ کەرکوک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "دانوستانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق بەردەوامن لەبارەی پێکھێنانی ژووری ھەماھەنگی و ئۆپەڕاسیۆن لە ناوچە کوردستانییەکان، بەڵام نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی، چونکە پێکھێنانی ژووری ئۆپەڕاسیۆن کارێکی ئاسان نییە."

 

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ھەندێ خاڵ دیاری کراون بۆ گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە و ڕێککەوتن کراوە بۆ ھەندێ ناوچە، لەوانەش لە مەخمور و خانەقین و چەند ناوچەیەکی دیکە ڕەزامەندی دراوە."

 

بابەکر زێباری ڕوونی کردەوە: "ئێمە دەمانەوێی لە کەیوان خاڵێکی ھاوبەش ھەبێت، بەڵام بەغدا لەسەر ھەموو خاڵەکان ڕەزامەندی هەیە و تەنیا بۆ ئەوەی کەرکوک ڕازی نییە پێشمەرگە بگەڕێتەوە و بنکەی ھاوبەش لە سەربازگەی کەیوان ھەبێت."