ناس کورد-
دوای گەڕانەوەی لە واشنتن بە چەند کاتژمێرێکی کەم، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای بەسرەی کرد بۆ لێکۆڵینەوە لەدۆخی ئەمنی شارەکە، وەزیری ناوخۆیی عێراقیش بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، هێزێکی ئەمنی لە بەغداوە بەڕێکەوتوون بەرەو بەسرە بەمەبەستی دەستگیرکردنی بکوژان و ئەوانەی تێوەگلاون لە کوشتنی چالاکوانن و ڕۆژنامەنووسانی شارەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئێواره‌ی دوێنێ شەممە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون له‌كێشه و گرفته‌كان و داواكاری خۆپیشانده‌رانی پارێزگای بەسرە گه‌یشته شارەکەو له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانی پارێزگاكه كۆبوه‌وه و ڕایگه‌یاند: "بونی ئێمه له به‌سره بۆ حاڵه‌تێكی تایبه‌ته، به‌سره بۆ ئێمه گرنگه و هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كیش له دابینكردنی ئاسایش بۆ ئه‌و پارێزگایه قبوڵ ناكرێت".
کازمی راشیگەیاند: "پیویستە لەسەر دەزگا ئەمنییەکان بەهەموو توانایەکیانەوە پارێزگاری لەئاسایشی پارێزگاکە بکەن و ڕیگری لەتیرۆرکردن و ئاژاوەگێری بکەن."
باسی لەوەشكرد، ئه‌و شكستانه‌ی ڕویاندا نابێت دوباره ببنه‌وه، هه‌روه‌ها له ڕووداوه‌كانی تیرۆركردن و كوشتن بێده‌نگ نابن و ئەوانە پێشێلكارییه‌كی ڕوونن بۆ تێكدانی دۆخه‌كه.
ئاماژەی بەوەشکرد: " هیچ شوێنێكیش نامێنێته‌وه بۆ ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ی له دابینكردنی ئاسایش و ئارامی سڵ ده‌كه‌نه‌وه و كار بۆ عێراقێكی به‌هێز ناكه‌ن، هه‌ركه‌سێكیش هه‌ڵه بكات به‌پێی یاسای بواری سه‌ربازی لێپرسینه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت."
سەرۆکوەزیرانی عێراق وتیشی:" له‌یاسا ده‌رچووه‌كان هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌ی كێشه‌كانی به‌سره ده‌ده‌ن و بونه‌ته مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ته‌واوی گه‌لی عێراق، بەهه‌موو جۆرێك كار بۆ دابینكردنی ئاسایش بۆ خه‌ڵكی به‌سره ده‌كه‌ین، هیچ تاوانبارێك له‌ده‌ستی یاسا رزگاری نابێت و لێپرسینه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی هەینی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەفەرمانی عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق لە شاری بەسرە دەستیانکرد بە گەڕان و پشکنین بە دوای ئەو کەسانەی کە دەستیان بووە لە کوشتنی چالاکوانان و ڕۆژنامە نوسانی شارەکە بۆ ئەو مەبەستەش لە هەموو کوچە و کۆڵن و گۆڕەپانەکانی شارەکە بڵاوەیان پێکرا و هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بێ تابلۆن و جام ڕەشن دەستیان بەسەردا گیرا.
غانمی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (23ی ئابی 2020) ڕایگەیاند: "بەفەرمانی سەرۆکوەزیران هێزێکی سەربازی تایبەت لە بەغداوە بەرەو بەسرە بەڕێکەوتوون بۆ بەشداریکردن لە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە دەستیان هەبوو لە ڕووداوەکانی شاری بەسرە."
هەفتەی ڕابردوو لە سێ هێرشی چەكداری جیاجیادا لە بەسڕە ژمارەیەك چالاكوان كوژران کە لەنێوانیاندا پزیشک و کچە چالاکوانێکی شارەکە بوو بەناوی ریهام یعقوب.
ڕووداوەكان ناڕەزایەتی چالاكوان و ڕێكخراوە مەدەنییەكانی بەدوای خۆیدا هێنا و بەهۆیەوە ئێوارەی دوێنێ خۆپیشاندان لەو شارە ئەنجامدرا.
هاوکات عەبدولوەهاب ساعیدی، سەرۆکى دەزگای دژە تیرۆری عیراق ئامادەیی هێزەکەى بۆ ئەنجامدانی "هەر ئەرکێک لە بەسرە" ڕاگەیاند.
ساعیدی لە کۆبوونەوەى کازمی لەگەڵ فەرماندە سەربازیی و ئەمنییەکانی بەسرە وتی، "دەزگای دژە تیرۆر ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەر ئەرکێک و لە بەسرە دەمێنینەوە."