گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەکی بەریتانی هەواڵی ناخۆشی بۆ توشبووانی کۆرۆنا پێیە

لەدوای چاکبوونەوەش لە کۆرۆنا لەوانەیە یەکێک لە هەستەکانت لەدەست بدەیت

2020.08.23 - 08:32
App store icon Play store icon Play store icon
لەدوای چاکبوونەوەش لە کۆرۆنا لەوانەیە یەکێک لە هەستەکانت لەدەست بدەیت

ناس کورد-

پزیشکانی بەریتانیا ئاشکرایانکرد، ئەگەری هەیە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەیان لە نەخۆشییەکە توشی کێشەی لاوازبوون یان لەدەستدانی هەستی بیستن ببنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕی "جینیەس بۆی ڕیپۆرت"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، توێژەرە بەریتانییەکان کە لەئێستادا سەرقاڵی توێژینەوەن لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا پێیان وایە "ڤایرۆسەکە کاریگەری هەیە لەسەر لاوازبوون یان لە دەستدانی توانای بیستن لەو کەسانەی کە لە پەتاکە چاکدەبنەوە".

 

ئاماژەیان بەوەشكردووە، نیشانەکانی توشبوون بە پەتاکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، بەڵام ئەوەی لە ئێستادا زانایان لێی دڵنیابوونەتەوە کە زۆربەی توشبووانی نەخۆشییەکە لە کاتی نەخۆشکەوتن دوچاری لە دەستدانی هەستی بوون و تامکردن دەبنەوە. 

 

دەشڵێت: "زاناکان لەوباریەوە توێژینەوەیان لەسەر 121 کەس کردووە کە گیرۆدەی نەخۆشییەکە بوون و نیشانەکانی پەتاکەیان بەتووندی لەسەر دەرکەوتووە، دوای چاکبوونەوەیان  لە13% یان دوچاری لەدەستدانی بیستن بوونەتەوە، یاخود بە دەست گوێ زرنگانەوە دەناڵێنن".

 

باس لەوەشکراوە: "زانا بەریتانییەکان بەشێوەیەکی تەواوەتی لەوە دڵنیانەبوونەتەوە کە ئایا لاوازبوونی هەستی بیستن لەلای چاکبووانی نەخۆشییەکە بەهۆی ڤایرۆسەکەوەیە؟ یان بە هۆی ئەو دەرمان وچارەسەرانەیە کە پێشتر بەمەبەستی ڕزگاربوونیان لە نەخۆشییە پێیاندراوە".

 

لای خۆیەوە کیڤن مۆنرۆ، مامۆستا لە زانکۆی مانچستەری بەریتانی کە هاوکات یەکێکیشە لە بەشداربووانی توێژینەوەکە لەوباریەوە دەڵێت: "لەڕووی تیورییەوە ئەگەری هەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکاربێت بۆ لەدەستدانی هەستی بیستن دوای چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکە، چونکە نەخۆشییە درمییەکانی دیکەی وەک ملەخڕە، سورێژە و هەوکردنی سەحایا دەبێتە هۆکاری لە دەستدان بیستن دوای چاکبوونەوە".

 

ماڵپەڕە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەشکردەوە، توێژەرە بەریتانیەکان توێژینەوەیان لەسەر چەند حاڵەتێکی گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە، دەرکەوتووە ڕێژەیەکی زۆر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو گوێی ئەو کەساندابووە کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردوون و بڕێکی دیکەش لە ڤایرۆسەکە لە بەشی پشتەوەی سەریاندا نزیک لە جومگەی کوێچکەیان کۆبووەتەوە".

 

ئەمە لە کاتێکدایە، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دوێنێ ( هەینی 21ی ئاب) ڕایگەیاند، سەركەوتن بەسەر ئەنفلۆنزای ئیسپانی، كە لە ساڵی 1918 بڵاوبووەوە، دوو ساڵی خایاند، پێشكەوتنەكانی ئێستا لەبواری تەكنەلۆجیا توانای ئەوە دەبەخشێتە جیهان كە ڤایرۆسەكە لە "ماوەیەكی كورت تردا" بوەستێنێت".

 

تائێستا  ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆی مردنی نزیكەی 808 هەزار كەس و تووشبوونی 23 ملیۆن و 382 هەزاری تر لە جیهاندا.