ناس کورد-
بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەدۆخی ئەمنیی پارێزگای بەسڕە،دوای گهڕانهوهی له ئهمریكا، ڕاستەوخۆ كازمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گهیشته ئەو پارێزگایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێری "ناس" لە بەسڕە ڕایگەیاند، لەدوای کۆتایی هاتنی سەردانەکەی لە ئەمریکا و گەڕانەوەی بۆ بەغدا، ئێوارهی ئهمڕۆ شەممە 22ی ئاب، مستهفا كازمی ڕاستەوخۆ بەرەو بەسڕە بەڕێکەوتووە.
پەیامنێری ناس ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەردانەکەیدا کازمی شاندێکی باڵای بە بەشداری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی لەگەلدا بووە و بڕیارە لەوێ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەنجامبدەن.
سەردانەکەی کازمی بۆ بەسڕە، بەمەبەستی لێكۆڵینهوهیە له رووداوه ئهمنیهكانی ئهو پارێزگایه، بەتایبەتی دوای تیرۆرکردنی چەند چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکان و تێکچوونی بارودۆخی ئەمنیی پارێزگاکە.
ئێوارهی دوێنێ ههینیش، خۆپیشاندهران له پارێزگاکە خۆپیشاندانێکیان دژی تیرۆرکردنی چالاکوانان ئەنجامدا و چونه ناو نوسینگهی پهرلهمانی عێراق و دایانخست.