ناس کورد-
پەيمانگاى هيدسۆنى ئەمريكى بۆ شيكردنەوەى سياسى و سەربازى ئەمريكى دەڵێت، سەردان و كۆبونەوەكانى مستەفا كازمى سەرۆك وەزيرانى عێڕاق بۆ ئەمريكا باش بووە و ئاماژە بەوەشدەدات كە پێشتر سێ هۆكار ڕێگربوون لەبەردەم وەبەرهێنانى ئەمريكى لە عێڕاق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕيچارد ويتز بەڕێوەبەرى پەيمانگاى هيدسۆنى ئەمريكى بۆ شيكردنەوەى سياسى و سەربازى لە ڕاپۆرتێكدا باسى لەوەكردووە، سەردانەكەى مستەفا كازمى بۆ ئەمريكا و كۆبونەوەكەى لەگەڵ ترامپ و كۆبونەوەكانى تريشى باش بوون وەفدى عێراقى دەستكەوتيان هەبووە لە ڕووى ئابورييەوە.
ئاماژەى بەوەشداوە، ترامپ باسى لە ڕێكەوتن لەگەڵ عێراق بۆ فرۆشتنى چەكى زياتر و گرێبەستەكانى بوارى وزە كردووە، سەرەڕاى ئەوەش بابەتى بوونى سەربازى چارەسەر كراوە و پێويستە چاوەڕێى دواى هەڵبژاردنى سەرۆكايەتى ئەمريكا بكەين.
ويتز سەبارەت بە ڕێكەوتنەكانى نێوان ئەمريكا و عێراق باسى لەوەكردوە، كێشە لە جێبەجێكردنى گرێبەست و ڕێكەوتنەكانى نێوان هەردوو وڵات هەيە ئەويش بەهۆى سێ هۆكار، يەكەميان ئاڵنگارييە ئەمنيەكان و نەبوونى سەقامگيرى پێويست، وەزارەتەكانى عێراق چالاك نەبوون لە گۆڕانكارى لە هەندێك لە ياساكاندا، سێيەميش ناكۆكى لەنێوان حكومەتى ناوەند و حكومەتى هەرێمى كوردستاندا هەبووە ئەوانەش بوونەتە هۆى پەكخستنى جێبەجێكردنى رێكەوتن و گرێبەستەكانى نێوان بەغدا و واشنتۆن.
بەڕێوەبەرى پەيمانگاى هيدسۆنى ئەمريكى بۆ شيكردنەوەى سياسى و سەربازى تەئكيديشى كردووەتەوە، ولايەتە يەكگرتووەكان پەيوەنديەكى باشى لەنێوان هەولێر و بەغدا دەوێت بۆ ئەوەى وەبەرهێنان بكات، چونكە بوونى ناكۆكى و نەبوونى كەشێكى سەقامگير دەبێتە ڕێگر.