ناس کورد-
لە قەزای سۆران هێزێکی زۆری ئەمنی بەناو شارەکەدا بڵاوکراوەتەوە بە مەبەستی ڕێگری لە خۆپیشاندان و گردبوونەوەى هاوڵاتیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد عومەر کە چالاکێکی مەدەنی شارەکەیە لە فەیسبوکی خۆی چەند گرتە ڤیدیۆییەکی داناوە و دەڵێت، "ئێمە ئەمڕۆ ویستمان خۆپیشاندان بکەین، بەڵام بە هەموو شێوەیەک ڕێگریمان لێکرا، هێزێکی زۆر لە شاردا بڵاوکراوەتەوە."
بەڵام محەمەد و کەسێکی تر لە فەیسوکی خۆیان لایڤیان کردووەتەوە و دەڵێن، "بەناوی خەڵکی سەرجەم ئەو کەسانەى ناڕازین لە دەسەڵات و ناتوانن بێنە سەر شەقامەکانەوە خۆپیشاندان دەکەین."