گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری نوێی کۆرۆنا لە عێراق.. هەولێر و دهۆک سەرو 200 توشبوویان هەیە

2020.08.22 - 14:24
ئاماری نوێی کۆرۆنا لە عێراق.. هەولێر و دهۆک سەرو 200 توشبوویان هەیە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 20 هەزار پشکنینی کۆرۆنا لە سەرانسەری وڵات ئەنجام دراون و بەهۆیەوە سێ هەزار و 965 توشبووی نوێی کۆرۆنا و 70 حاڵەتی مردن بە نەخۆشییەکە تۆمار کراون.

 

بەپێی ئامارەکەى وەزارەت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 22ی ئابی 2020، کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 201 هەزار و 50 حاڵەت، توشبووە نوێیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

بەغدا\ڕەسافە: 503

بەغدا\کەرخ: 374

شاری پزیشکی: 103

نەجەف: 275

سلێمانی: 117      

هەولێر: 214

دهۆک: 201              

کەربەلا: 304

کەرکوک: 117 

دیالە: 173

واست: 201

بەسرە: 335

میسان: 81

بابل: 88

دیوانیە: 238  

زیقار: 280

ئەنبار: 83

موسەنا: 166

نەینەوا: 84

سەڵاحەدین: 28 

 

هەر لەو ماوەیەدا، دوو هەزار و 947 حاڵەتی چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکە تۆمار کراون، بۆیە ژمارەى گشتیی ئەو کەسانەى چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە گەیشتووەتە 143 هەزار و 393 حاڵەت، واتە 71.3%ی کۆی گشتیی توشبووان.

 

هەروەها 70 حاڵەتی تری گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەکەوە تۆمار کراون، ژمارەى گشتیی مردووان بە ڤایرۆسەکە لە عێراق گەیشتووەتە شەش هەزار و 353.