گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى: شانەیەکى نوستووى داعش لە هەولێر دەستگیرکرا

2020.08.21 - 23:19
هاوپەیمانى نێودەوڵەتى: شانەیەکى نوستووى داعش لە هەولێر دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش دەستگیرکردنى شانەیەکى نوستووى داعشى لە هەولێر ڕاگەیاند، لە هەڵمەتێکدا لەگەڵ دژه‌تیرۆری كوردستان.

 

مایڵز كاگینز وتەبێژى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش لە تویتیکدا ڕایگەیاند، هەڵمەتەکە لە 20ی ئابدا ئەنجامدراوە، لەلایەن تیمێكی نموونه‌یی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دژه‌تیرۆری كوردستان به‌ پشتیوانی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە هەڵمەتەکەدا شانه‌یه‌كی نووستووی داعش له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیرا، بەبێ ئەوەى هیچ زانیارییەک لەبارەى ئەندامانى شانەکەوە ئاشکرابکات.