گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەماوەى کەمتر لە دوو ساڵدا

رێکخراوى تەندروستى جیهانى باسى وادەى کۆتایی هاتنى کۆرۆنا دەکات

2020.08.21 - 20:26
رێکخراوى تەندروستى جیهانى باسى وادەى کۆتایی هاتنى کۆرۆنا دەکات

ناس کورد-

 

ئەمیندارى گشتى رێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕایگەیاند، رێکخراوەکەیان هیوادارە لەماوەى کەمتر لە دوو ساڵدا ڤایرۆسى کۆرۆنا کۆتایی بێت.

 

تیدروس ئەدهانوم ئەمیندارى گشتى رێکخراوى تەندروستى جیهانى باسى لەوەکرد، ئەنفلۆنزاى ئیسپانى کە ساڵى 1918 بڵاوبووەوە لەماوەى دوو ساڵدا کۆتایی هات.

 

وتیشى "لەئێستادا و لەگەڵ بوونى تەکنەلۆژیاى زیاتر، پەیوەندى زیاتر لەنێوان خەڵکدا ڤایرۆسەکە هەلى ئەوەى هەیە بەشێوەیەکى گەورە بڵاوبێتەوە لەبەرئەوەى کۆرۆنا دەتوانێت بەخێرایی بڵاوبێتەوە".

 

ئەمیندارى گشتى رێکخراوى تەندروستى جیهانى باسى لەوەکرد،لەهەمانکاتدا تەکنەلۆژیا و زانیارى پێویستیان لەبەردەستدایە بۆ وەستانى ڤایرۆسەکە، لە رێگەى بەکارهێنانى دەرمانى پێویست و ڤاکسینى چاوەڕوانکراو "پێمانوایە لەماوەیەکى کەمتر لە کۆتایی هاتنى ئەنفلۆنزاى ئیسپانى، کۆرۆنا کۆتایی دێت".

 

بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا زیاتر لە 22.78 ملیۆن کەس لەسەر ئاستى جیهان توشى کۆرۆنا بوون کە نزیکەى 792837  کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

 

ئەو ئامارە بەبەشێک لە ئامارى راستەقینەى توشبووان دادەنرێت، بەو پێیەى زۆرێک لە وڵاتان پشکنین ناکەن تەنها بۆ ئەو کەسانە نەبێت کە دۆخیان مەترسیدارە، بەشێکى تر لە وڵاتان تەنها پشکنین بۆ بەرکەوتەکان دەکەن، سەرەڕاى تواناى سنوردارى ژمارەیەک لە وڵاتە هەژارەکان کە تواناى پشکنینى فراوانیان نییە.