گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشیار عەبدوڵا: حکومەتى هەرێم دەیەوێت لێبڕینى موچە بەسەر فەرمانبەرە فیدراڵییەکانیشدا بسەپێنێت

2020.08.21 - 18:56
هۆشیار عەبدوڵا: حکومەتى هەرێم دەیەوێت لێبڕینى موچە بەسەر فەرمانبەرە فیدراڵییەکانیشدا بسەپێنێت

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، حکومەتى هەرێم دەیەوێت رێژەى لێبڕینى موچە بەسەر ئەو فەرمانبەرە فیدراڵییانەشدا بسەپێنێت کە لە فەرمانگە فیدراڵییەکان لەهەرێم کاردەکەن.

 

حکومەتى هەرێم هەفتەى ڕابردوو بڕیاریدا بە لێبڕینى 21% موچەى فەرمانبەران دابەشبکات هاوشێوەى دابەشکردنى موچە لەمانگى حوزەیراندا، بە پاساوى کەمى ئەو داهاتەى لەبەردەستدایە.

 

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى گۆڕان لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى "حکومەتى هەرێم دەیەوێت ئەو لێبڕینەى بەسەر فەرمانبەرانى هەرێمدا وەک ستەم زوڵمێک جێبەجێیکرد، لەموچەى فەرمانبەرە فیدراڵییەکانیش بیبڕێت".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەتوندى بەگژ ئەو هەوڵەدا دەچنەوە و لەگەڵ هەردوو وەزارەتى دارایی و ناوخۆى عێراق دەچنە سەرخەت، دەبێت بەغدا رێگرى لەوە بکات.

 

لەهەرێمى کوردستان بەسەدان فەرمانبەرى فیدراڵى راستەوخۆ لەلایەن حکومەتى عێراقەوە موچەیان بۆ دابیندەکرێت، لەوانە فەرمانبەرانى پاسپۆرت و بەنداوەکان.