گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دابەزاندنى فیلم لە کەمتر لە چرکەیەکدا

خێراییەکى نوێی پێوانەیی هێڵى ئینتەرنێت لە جیهان تۆمارکرا

2020.08.21 - 18:39
App store icon Play store icon Play store icon
خێراییەکى نوێی پێوانەیی هێڵى ئینتەرنێت لە جیهان تۆمارکرا

ناس کورد-

 

توێژەرانى زانکۆى لەندەن ژمارەیەکى نوێی پێوانەیی خێراترین هێڵى ئینتەرنێتیان لەسەر ئاستى جیهان تۆمارکرد، کە دەگاتە 178 تێرابایت لە چرکەیەکدا، یان 178،000 گێگابایت لە چرکەیەکدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئەنجامى توێژینەوەى توێژەرەکان، ژمارە پێوانەییە نوێیەکە بۆ خیرایی ئینتەرنێت لە توانایدایە فیلم یان زنجیرەى تەلەفزیۆنى لە Netflix لە کەمتر لە چرکەیەکدا داونلۆد بکات.

 

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو خێراییە زیاترە لە تواناى هەر سیستەمێکى ئینتەرنێت کە ئێستا لەجیهاندا کاریان پێدەکرێت.

 

بۆ گەیشتن بەو خێراییە، زانایان ژمارەیەکى گەورە لە شەپۆلیان بەکارهێناوە لە کێبڵەکانى گواستنەوەى هێڵى ئینتەرنێت.

 

بەکارهێنانى ئینتەرنێت لەسەر ئاستى جیهان بەدرێژایی 10  ساڵى ڕابردوو بەرزبوونەوەى بەرچاوى بەخۆوە بینیوە، کە بەشێکى ئەو گەشەیە پەیوەستە بە کەمبوونەوەى تێچوونەوە.

 

لەگەڵ ئەوەشدا رێوشوێنەکانى داخستن و قەدەغەى هاتوچۆ بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە، بەکارهێنانى ئینتەرنێتیان زیاترکردووە، چونکە بەشێکى زۆر لەخەڵک لەماڵەکانیان کاردەکەن.

 

ئەوە لەکاتێکدایە جیهان لەئێستادا چاوەڕوانى تۆڕەکانى نەوەى پێنجەمى ئینتەرنێتە کە چاوەڕواندەکرێت بەشێوەیەکى گەورە گۆڕانکاریی بکات لە خزمەتگوزارییەکانى ئینتەرنێت و خێرایییەکەیدا.