گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەرکەسێک بەبێ دەمامک ببینرێت سزا دەدرێت’’

چەند بڕیارێکی بەپەلە لە پارێزگای هەولێرەوە

2020.08.21 - 12:03
App store icon Play store icon Play store icon
چەند بڕیارێکی بەپەلە لە پارێزگای هەولێرەوە

ناس کورد-

پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێکی لەبارەى سوککردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشی کۆرۆنا دەرکرد، لە ئەمڕۆوە مزگەوتەکان بە ڕێکارێکی تایبەت دەکرێنەوە و هەر کەسێک لە ماڵەوە بێتە دەرەوە و دەمامک بەکارنەهێنێت سزا دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیارەکانی پارێزگای هەولێر:

 

یەکەم/ نوێژی هەینی لەمزگەوتەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ڕێگە پێدراوە، بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ئەو مەرجانەی خوارەوە:-
1- نوێژخوێن دەبێت دەمامک و دەستکێشی پێبێت.
2-نێوانی نوێژخوێنان نابێت لە مەتر و نیوێک کەمتربێت.
3-قەدەغەکردنی شوێنێی هەڵگرتنی دەستنوێژ لەمزگەوت.
4- نوێژخوێن بەرماڵی خۆی ببات بۆ نوێژکردن و لەماڵەوە دەستنوێژهەڵبگرێت.

 

دووەم/ سەرجەم دوکان و بازاڕ و مۆڵ و تەواوی ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن، دەبێت ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن و ڕێگەنەدەن هیچ کەسێک بەبێ بەستانی (دەمامک) بچێتە ژوورەوە، هەروەها خۆشیان (دەمامک) ببەستن، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

 

سێیەم/ چێشتخانە، کافتریا، شوێنە گەشتیارییەکان، دەبێت پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و بەستانی (دەمامک) و سەرجەم ئەو مەرج و ڕێنماییانەبن کە شارەوانییەکان و دەستەی گەشت و گوزار بۆیانی دیاریکردووە، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

 

چوارەم/ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) دەبێت پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزیبن و لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیان پێویستە شوفێر و سەرنشین (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی بکات، بەپێی بڕیاری بەیانی ژمارە(48)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شۆفێر ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.

 

پێنجەم/ پێویستە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەڕەچاووکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی (دەمامک) بەکاربهێنن و مەودای نێوانیان لە مەترونیوێک کەمترنەبێت، هەرکەسێک لەدەرەوەی ماڵی خۆی بەبێ (دەمامک) ببینرێت بەپێی بڕیاری بەیانی ژمارە(48)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.

 

شەشەم/ ئەو شوێنانە بەداخراوی دەمێنەوە و ڕێگەپێدراونین:-

1- پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت) و مەراسیمی سەرقەبران.
2- هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگ گێران و هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه.

 

حەوتەم/ هاتووچۆ لە نێوان پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق کراوە دەبێت بۆ حاڵەتی پێویست، بەڵام لە ئێستادا هاتنی گروپی گەشتیاری بەکۆمەڵ بەداخراوی دەمێنێتەوە و ڕێگە پێدراو نییە.