گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی زێڕ و نەوت پێکەوە بەرزبوونەوە

2020.08.21 - 11:58
نرخی زێڕ و نەوت پێکەوە بەرزبوونەوە

ناس کورد-

بەرزبوونەوەى داتاکانی بێکاری لە ئەمریکا و مەترسییەکانی دووبارە سەرهەڵدانەوەى کۆرۆنا و خاوبوونەوەى جموجوڵی ئابوری كە كاريگەرى نەرێنی لەسەر دۆلار دروستكردووە، نرخى زێڕ بەرزبونەوەى بەخۆيەوە بينى، هەروەها نرخی نەوتی خاویش بەرزبووەوە.

 

ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاويكردوەتەوە، نرخى زێڕ لە مامەڵە خێراكاندا 0.3% بەرزبوونەوەى بەخۆيەوە بينيوە و يەك ئۆنسە گەيشتووەتە 1947.83 دۆلار، هەروەها لەسەرتاى هەفتەى ڕابردوشەوە نرخى زێڕ 0.2% بەرزبونەوەى بەخۆيەوە بينيوە، ئەوەش دوای ئەوەى هەفتەى پێشتر 4.5% دابەزينى بەخۆيەوە بينيبوو کە خراپترین ئاستی بوو لە ماوەى پێنج هەفتەى ڕابردوودا.

 

هەروەها نرخى زێڕ لە گرێبەستە دواخراوەكانى ئەمريكادا بە ڕێژەى 0.5% بەرزبوونەوەى بەخۆيەوە بينيوە و يەك ئۆنسە گەيشتووەتە 1956.10 دۆلار.

 

لاى خۆيەوە جۆن شارما، شارەزاى ئابورى لە بانكى نيشتمانى ئوستراليا دەڵێت، ڕووخانى داتاكانى بازاڕى كارى ئەمريكا و دابەزينى سودى سەندەكان و بەردەوامى گرژى جيۆساسى پالپشتى بەردەوامى زێڕ دەكەن.

 

پێشبينى دەكرێت نرخی يەك ئۆنسە زێڕ لە نێوان 1920 بۆ 1980 دۆلار يارى بكات، ئەوەش بەهۆى زيادبونى خواست لەسەرى، بەڵام پێشكەوتنەكانى تايبەت بە ڤاكسينى ڤايرۆسى كۆرۆنا كاريگەرييان لەسەر خواست لەسەر زێڕ دەبێت.

 

بەپێى داتاكانى ڕۆژى پێنج شەممە ژمارەى ئەو ئەمريكيانە كە داواى هاوكاريى داراييان پێشكەش كردووە بەهۆى بێكارييەوە بەشێوەيەكى چاوەڕوان نەكراو زياديان كردووە، زياتر لە يەك مليۆن داواكارى نوێ تۆمار كراون و ئەوەش شكستێكە بۆ بازاڕى كارى ئەمريكى.

 

هەرچەندە دوێنێ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت تا 44 دۆلار و دوو سەنت نزمبووەوە و ڕۆژەکەی بە 44 دۆلار و ٩٠ سەنت تەواو کرد. بەڵام بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بە ڕێژەی سەدا 0.2 بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و بە 45 دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوەکرا. لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس نرخەکەی گەیشتە 42 دۆلار و 84 سەنت.