گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوید بەرزترین ئاستی مردنی لە 150 ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد

2020.08.21 - 09:33
سوید بەرزترین ئاستی مردنی لە 150 ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد

ناس کورد-

لە شەش مانگى ڕابردوودا سويد زۆرترين ژمارەى گيانلەدەستدانى تۆمار كردووە بەشێوەيەك لە 150 ساڵی ڕابردوو وێنەى نەبووە، لەو ماوەیەدا 51 هەزار و 405 کەس گیانیانلەدەستداوە کە چوار هەزار و 500 کەسیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بووە.

 

دواى بڵاوبوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا بە جيهاندا، بە پێچەوانەى زۆرينەى دەوڵەتانى جيهان سويد ڕێوشوێنى نەسەپاند بۆ خۆپاراستن لە پەتاكە، ئەو ژمارە گيانلەدەستدانەى تۆمارى كردووە لەنێوان مانگەكانى يەك تا شەشى ئەمساڵە، ئەوەش بەرزترين ژمارەيە لە ساڵى 1869ەوە كاتێك بەهۆى بڵاوبونەوەى برسيێتييەوە لەو وڵاتە ژمارەى گيانلەدەستدان گەيشتنە 55 هەزار و 431 كەس.

 

لەو كاتەدا ژمارەى دانيشتوانى سويد چوار مليۆن و 100 هەزار كەس بووە، بەڵام لە ئێستادا گەيشتووەتە 10 مليۆن و 300 هەزار كەس.

 

لەگەڵ بڵاوبوونەوەى پەتای كۆرۆنا، ڕێژەى مردن لە سويدا 10% بەرزبوويەوە لەچاو پێنج ساڵى رابردودا، بەڵام لە مانگى چواردا بە ڕێژەى 40% بەرزبوويەوە ئەوەش بەهۆى زيادبوونى ژمارەى گيانلەدەستدان بەهۆى ڤایۆسەکەوە.

 

سەرەڕاى بەرزبووەنەوە ڕێژەى تەمەن لە سويد، بەڵام ڕێژەى مردن لەو وڵاتە لە چاو وڵاتنى وەك بەريتانيا، ئيتاڵيا و ئيسپانيا كەمە.

 

مامەڵەكردنى سويد لەگەڵ پەتاى كۆرۆنا بووە جێى باس و خواسى ناوەندە تەندروستييەكان چونكە ئەو وڵاتە پشت بە "بەرگرى بەكۆمەڵ" دەبەستێت و ڕێوشوێنى خۆپاراستن پەيڕەو ناكات، بەڵام سەرەڕاى ئەوەش كۆبوونەوە لە دوو كەس زياتر قەدەغەيە لە شوێنە گشتيیەكان، هەروەها خوێندنگاكان كراونەتەوە و ڕێگە بە منداڵى خوار 16 ساڵ دەدرێت بچن بۆ خوێندنگە.

 

تائێستا سويد 85 هەزار و 810 توشبووى ڤايرۆسى كۆرۆناى لەسەر خاكەكەى تۆمار كردووە و لەو ژمارەيەش پێنج هەزار و 805 كەسیان گيانيان لەدەستداوە.