گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ميسى بۆمبەكەى تەقاندەوە: داهاتووى خۆم لە بەرشەلۆنە نابينم

2020.08.20 - 22:55
ميسى بۆمبەكەى تەقاندەوە: داهاتووى خۆم لە بەرشەلۆنە نابينم

ناس کورد- 

ڕاديۆى RAC1ى كەتەلۆنى ئاشكرايكرد، ليۆنێل مێسیى ئەرجەنتينى و ئەستێرەى يەكەمى يانەى بەرشەلۆنە لە كۆبونەوەى ئەمڕۆيدا بە "ڕۆناڵد كۆمان" ڕاهێنەرى يانەكەى وتووە، داهاتووى خۆى بە ئاشكرا لە يانە كەتەلۆنيەكە نابينێت، لەگەڵ ئەوەشدا دان بەوەدا دەنێت كە بەهۆى مەرجەكانى گرێبەستەكەى جێهێشتنى يانەكە قورسە.

 

ڕاديۆى RAC1 ئەوەى ئاشكرا كردووە، ميسى بە كۆمانى وتووە كە داهاتووى لە يانەكە بە ڕوونى نابينێت بۆ وەرزى داهاتوو، هەروەها نيگەرانى خۆشى لە دۆڕاندنەكەيان بەرامبەر يانەى بايەرن ميونغى ئەڵمانى دەربڕيوە لە خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا بە 8 گۆڵ بەرامبەر 2 گۆڵ.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ميسى وتويەتى كە لەئێستادا زياتر خۆى لە دەرەوەى يانەكە دەبينێتەوە وەك لەناو يانەكە و بەردەوامبوونى.

 

پێشتريش "ماريا بارتۆميۆ" سەرۆكى يانەكەى بەرشەلۆنە باسى لەوەكردبوو كە ميسى دەيەوێت كۆتايى بە كاروانەكەى لە بەرشەلۆنە بهێنێت، لەگەڵ كۆمانيش قسەم كردووە و دەڵێت ميسى يەكێكە لە كۆڵەكە سەرەكيەكانى پرۆژەكەى.

 

پێشتريش ڕۆژنامەى "لاگازێتا دیلۆ سپۆرت" ئاشكرایكردبوو، میسى دوو مه‌رجى داناوه‌ بۆ مانه‌وه‌ له‌ یانه‌كه‌ یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ تیمێكى ڕكابه‌رى به‌هێز دروستبكرێت، دووه‌میش گێڕانه‌وه‌ى نیمار دا سیلڤایه‌، به‌ڵام مه‌رجى دووه‌م تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌و كێشه‌ داراییانه‌ى ئێستا یانه‌كه‌ هه‌یه‌تى.

 

بۆندى میسى له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ تا كۆتایى ساڵى 2021ه‌و به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان نرخى ئێستاى 112 ملیۆن یورۆیه‌، به‌ڵام مه‌رجى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى 700 ملیۆن یورۆیه‌.