گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیدان داهاتووی یاریزانێکى سەرەکى ڕیاڵى یەکلایی کردەوە

2019.04.23 - 17:13
زیدان داهاتووی یاریزانێکى سەرەکى ڕیاڵى یەکلایی کردەوە

ناس کورد-

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکى ئیسپانى، زیدانی ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید، بەهیچ شێوەیەک بیر لە فرۆشتنى تۆنى کروز ناکاتەوە.

.

 ئەمڕۆ سێشەممە 23ی نیسانی 2019 ڕۆژنامەى ئەى بى سى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، زەینەدین زیدانى ڕاهێنەرى یانەی ریاڵ مەدرید، بەهیچ شێوەیەک بیرى لەوە نەکردووەتەوە لە گواستنەوەى هاوینەدا دەستبەردارى تواناکانى تۆنى کروزى ئەڵمانى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەکەى ببێت.

.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، زیدان متمانەى بە کروز هەیە کە بتوانێت لە نزیکترین کاتدا بگەڕێتەوە ئاستى پێشووى خۆى.

.

هاوکات ڕۆژنامە ئیسپانییەکەى باسی لەوەشکردووە، کروز نایەوێت لە کۆتایى ئەم وەرزەدا یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەجێبهێڵێت و پێیوایە هێشتا لە توانایدا شتى زیاتر بە ڕیاڵ مەدرید ببەخشێت و یانەکەى بگەڕێنێتەوە سەر سکەى بردنەوەکان و بەدەستهێنانەوەى نازناوەکان.

.

.