گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری نوێی سامانە سروشتییەکان یەکلاییکراوەتەوە و بەمنزیکانە بە فەرمی دەستبەکاردەبێت

2020.08.20 - 21:39
وەزیری نوێی سامانە سروشتییەکان یەکلاییکراوەتەوە و بەمنزیکانە بە فەرمی دەستبەکاردەبێت

ناس کورد-

لەدوای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا حکومەتەکە بێ وەزیری سامانە سروشتییەکانە، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش لەو پرسە دەڵێت، پارتی کاندیدی ئەو پۆستەی یەکلاییکردووەتەوە و تەنها بەفەرمی دەستبەکاربوونی ماوە کە بەمنزیکانە دەبێت.

 

"وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لەڕووی سیاسییەوە ئەو حزبە کاندیدی وەزارەتەکەی یەکلایی کردووەتەوە کە شێخ باز بەرزنجی دەبێت."

 

وتیشی: "شێخ باز بەشداری چەندین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە کە تایبەت بووە بە پرسی نەوت و تەنها ئەوە ماوە بە فەرمی بناسێنرێت و لە پەرلەمانی کوردستان دەنگی پێبدرێت و پێدەچێت بەمنزیکانە ئەوەش ڕووبدات."

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، تائێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەبێ وەزیر ماوەتەوە و بەگوێرەی دەنگۆ میدیاییەکانیش، پڕنەکردنەوەی ئەو پۆستە لەکاتی خۆیدا بۆ مەلەفە ناڕوونەکانی ئەو وەزارەتە دەگەڕێتەوە.