گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاژانسی فەرمیی عێراق: کازمی سەرکەوتوو بوو لەڕێککەوتن لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا

2020.08.20 - 18:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئاژانسی فەرمیی عێراق: کازمی سەرکەوتوو بوو لەڕێککەوتن لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا

ناس کورد- 

ئاژانسى هەواڵى "العراقية" بڵاويكردووەتەوە، بەغدا و واشنتۆن لەسەر ئەوە ڕێكەوتوون كە تيمێكى تايبەت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاليەت و كاتەكانى کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و بڵاوكردنەوەى هێزەكانى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى ڕێكەوتوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەوەش هاتوە، هەروەها تەئكيد لەسەر ئەوەش كراوەتەوە كە پێويستە ڕێزى سەروەرى عێراق و ئاسايشى خاكەكەى بگيردرێت.

 

ڕونيشكراوەتەوە، لاى خۆيەوە دۆناڵد ترامپ، سەرۆكى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا وتويەتى كە "بەشێوەيەكى گەورە لە عێراق كشاينەوە، گونجانێكى گەورە لەگەڵ ئەو وڵاتە هەيە".

 

ئەوەشى ڕونكردووەتەوە، ژمارەيەكى زۆر كەم سەرباز ماونەتەوە، پابەنديشن بە ڕۆشتنى خێراى هێزەكانى هاوپەيمانى نێودەوڵەتى لە عێراق، ئەوەش لەماوەى سێ ساڵدا.

 

هەروەها بەغدا و واشنتۆن ياداشتێكى لێكتێگەيشتى تريان واژۆ كردووە ئەويش لە بوارى پشتگيرى كەرتى تەندروستى و ئەو وڵاتە تەئكيديشى كردوەتەوە، پشتگيرى پلانەكانى مستەفا كازمى دەكەن بۆ ئەندامدانى چاكسازى ئابورى لە عێراقدا.