کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
بەیانى ئەمڕۆ (23ی نیسانى 2019) لە ناوچەى حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێر نزمترین پلەى گەرما لەسەر ئاستی هەرێم تۆمارکراوە و گەیشتووەتە 1 پلەى ژێر سەدی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هەرێم پلەی گەرمی ئەمڕۆی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و له ناوچەى حاجی ئۆمەران پله‌ی گه‌رما گه‌یشتووەتە ژێر سفری سه‌دی.
هەروەها بەپێی خشتەکە" ساردترین شوێنی پارێزگای سلێمانی ناحیه‌ی هه‌ڵشۆ بووه كه 3 پله‌ی سه‌دی بووه و ساردترین شوێنی هه‌ڵه‌بجه‌ش قه‌زای پێنجوێن بووه كه 1 پله‌ی سه‌دی بووه.