گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’سەرجەمى ڤاکسینەکان لەژێر ئەزمووندان’

وەزیرى تەندروستى: هەر کات بڕیار لەسەر ڤاکسینى کۆرۆنا درا یەکەم وڵات دەبین بەدەستى دەهێنین

2020.08.20 - 11:45
وەزیرى تەندروستى: هەر کات بڕیار لەسەر ڤاکسینى کۆرۆنا درا یەکەم وڵات دەبین بەدەستى دەهێنین

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستى عێراق رایگەیاند، هەر کاتێک لەلایەن ڕێکخراوى تەندروستى جیهانی و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانى ترەوە بڕیار لەسەر هەر ڤاکسینێکى کۆرۆنا درا ئەوا عێراق یەکەم وڵات دەبێت ڤاکسینەکە بەدەستبهێنێت.

 

حەسەن تەمبمى، وەزیرى تەندروستى عێراق، لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد "وەزارەتى تەندروستى عێراق بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ ئەو وڵاتانەى کە هەوڵى دروستکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا دەدەن".

 

وتیشى "لەو بارەیەوە عێراق لەپەیوەندى بەردەوامدایە و هەر کات بڕیار لەسەر ڤاکسینەکان درا ئەو کاتە عێراق بەدەستى دەهێنێت وەک یەکەم وڵات".

 

تەمیمى رونیکردەوە،سەرجەمى ئەو ڤاکسینانەى کە لە هەندێک وڵات راگەیەندراوە هێشتا لەژێر ئەزمووندایە و تائێستا ڕەزامەندى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى بەدەست نەهێناوە.

 

جەختیشى کردەوە "وەزارەتى تەندروستى لەپەیوەندى بەردەوامدایە لەگەڵ وڵاتانى بەرهەمهێنى ڤاکسینەکان و لیژنەیەکى تایبەتمەندیش لەوەزارەت پێکهێنراوە بۆ هەڵسەنگاندنى سەرکەوتن و کاریگەرى ئەو ڤاکسینانە".