گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی تویتێکى لە بارەی تیرۆرکردنی کچە چالاکوانێک لە پارێزگای بەسرە بڵاوکردەوە

2020.08.19 - 23:48
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی تویتێکى لە بارەی تیرۆرکردنی کچە چالاکوانێک لە پارێزگای بەسرە بڵاوکردەوە

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەند، هەموو ڕێگەیەک دەگرنە بەر لەپێناو پاراستی ژیانی هاووڵاتیان، ئاماژەى بەوەش کرد، فەرماندەی پۆلیسی بەسرە و ژمارەیەک بەرپرسانی ئەمنیی لەعێراق لەکارەکانیان لابراوون بەهۆی کەمتەرخەمی و ڕیگرى نەکردن لە پڕۆسەکانی تیرۆرکردن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمڕۆ (چوارشەممە، 19ی ئابی 2020) مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەهەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە "فەرماندەی پۆلیسی بەسرە و ژمارەیەک بەرپرسانی ئەمنیم لەعێراق لەکارەکانیان لابرد بەهۆی کەمتەرخەمی و کۆنترۆڵنەکردنی پڕۆسەکانی تێرۆرکردن لەشارە جیاوازەکانی عێراق لەم دواییانەدا". 

 

 وتیشی"هەموو ڕێکارێک و ڕێگەیەک دەگرینە بەر بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان بتوانن بە شێوەیەکی باش ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن".

 

جەختیلەوەشکردەوە "تێوەگلان لەگەڵ تاوانباران و ملکەچبوون بۆهەڕەشەکانیان  کارێکی ڕەتکراوەیە، دەبێت وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان ئەرکی خۆیان لە پاراستی ئاسایشی کۆمەڵگا بەباشی ببینن و دووریان بخەنەوە لەهەڕەشەی ئەو کەسانەی کە لە یاسا یاخیبوون".

 

بڵاوکراوەکەی کازمی دوای ئەوە هات، کە ئێوارەی ئەمڕۆ(چوارشەممە) ریهام یەعقوب، پزیشک و کچە چالاکوانی عێراقی لە شاری بەسرە لەسەر دەستی چەند کەسێکی نەناسراو لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کوژرا.

 

 17ی ئەم مانگە بەفەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕەشید فلەیح فەرماندەی گشتی پۆلیسی پارێزگای بەسرە، بەهۆی کەمتەرخەمی لەکارەکەیدا و زیادبوونی پڕۆسەکانی تیرۆرکردن لەو شارە لە پۆستەکەی دورخرایەوە.