گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەو هەنگاوە گڕوتین بە ئۆپۆزسیۆن دەدرێت

ئەبوبەكر هەڵەدنی: پێشوازی لە ئۆپۆزسیۆن بوونی كۆمەڵ دەكەین

2019.04.23 - 16:23
App store icon Play store icon Play store icon
ئەبوبەكر هەڵەدنی: پێشوازی لە ئۆپۆزسیۆن بوونی كۆمەڵ دەكەین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

نوێترین لێدوانی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەبارەی ئەوەی حكومەتی نوێی هەرێم "بە شایستە نازانن" بەشداری تیادا بكەن، لەلایەن ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، پێشوازی لێكرا و لەو بڕوایەدایە كۆمەڵ بەو هەنگاوە گڕوتینێك بە ئۆپۆزسیۆن دەدات.

.

ئەبوبەكر هەڵەدنی پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "ڕێز لە خواست و ئیرادەی هەر حیزبێك دەگرین كە بییەوێت لە حكومەتدا بێت یان لە دەرەوەی حكومەت، پێشوازی لە ئۆپۆزسیۆن بوونی كۆمەڵی ئیسلامیش دەكەین، ئەگەر ببێت بە ئۆپزسیۆن ئەوا گڕوتینێكی تر دەدەرێت بە كاری ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمدا".

.

هەڵەدنی ئومێدیشی خواست لە داهاتوودا لە چوارچێوەی كاری هاوبەشی ئۆپۆزسیۆندا، یەكگرتوو و كۆمەڵ، هاوكار و هەماهەنگی یەكتر بن.

.

"ئەگەر كۆمەڵی ئیسلامیش ببێت بە ئۆپۆزسیۆن ئەوا بە هەر چوار حزبەكەی ئۆپۆزسیۆنەوە، نەوەی نوێ، یەكگرتوو، كۆمەڵ و ئازادی، یەك لەسەر پێنجی ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان پێكدەهێنێت، ئەوە واقیعە، بەڵام دەبێت بەرەیەكی بەهێزی چاودێر بین و داواكانی خەڵكی ببەینە پەرلەمان و كاریگەریمان لەسەر فراكسیۆنەكانی دیكە هەبێت"، ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو وای وت.

.

ئاماژەی بەوەشكرد، فراكسیۆنی نەوەی نوێ و كۆمەڵ و یەكگرتوو بۆ پێشكەشكردنی پرۆژەیاسا و پرۆژەبڕیار، پێویستیان بەیەكە، چونكە كەسیان بە تەنها ناتوانن پرۆژە پێشكەش بكەن و پێشکەشکردنى هەر پرۆژەیەک 10 ئەندامى پێویستە، داواشی كرد، ئەو سێ لایەنە هەماهەنگی یەكتر بن و حەساسیەتە ئایدۆلۆژی و حیزبی و كەسییەكان تێبپەڕێنن.

.

لە خولی سێی پەرلەمانی كوردستان، بەرەی ئۆپۆزسیۆن كە پێكهاتبوون لە گۆڕان و یەكگرتوو كۆمەڵ، ژمارەی كورسییەكانیان 35 كورسی بوو، بەڵام لە خولی ئێستادا كە خولی پێنجەمیەتی بەرەی ئۆپۆزسیۆن بریتین لە 13 كورسی، لە ئەگەری بە ئۆپۆزسیۆن بوونی كۆمەڵی ئیسلامیش، ئەوا ژمارەی كورسی ئەو بەرەیە بۆ 20 كورسی، بەرزدەبێتەوە.

.

.