ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای ڕاگەیاند کە چوار هەزار و 93 توشبووی نوێ و 85 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى وەزارەت بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە (19ی ئابی 2020)، کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە 188 هەزار و 802 حاڵەت، توشبووە نوێیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبووە:
بەغدا\ڕەسافە: 444
بەغدا\کەرخ: 355
شاری پزیشکی: 104
نەجەف: 265
سلێمانی: 150
هەولێر: 157
دهۆک: 136
کەربەلا: 218
کەرکوک: 148
دیالە: 193
واست: 264
بەسرە: 492
میسان: 175
بابل: 210
دیوانیە: 130
زیقار: 217
ئەنبار: 134
موسەنا: 178
نەینەوا: 87
سەڵاحەدین: 36
هەر بەپێی ئامارەکە، دوو هەزار و 529 توشبوو چاکبوونەتەوە و ژمارەى گشتیی توشبووانیش گەیشتووەتە 134 هەزار و 369 حاڵەت، واتە 71.2%ی کۆی گشتیی توشبووان.
هەروەها لەو 24 کاتژمێرەدا 85 توشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، بەوپێیە، ژمارەى گشتیی مردووان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتووەتە شەش هەزار و 121 حاڵەت.