کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- شەهرام عەزیز
لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەكان لە پەرلەمانی كوردستان پڕۆژە یاسایەك ئامادە دەكەن بۆ هاوتاكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بە وەزارەتی ناوخۆ و گۆڕانكاریكردن لە مووچەی خانەنشینی وەزارەتی ناوخۆ.
.
عوسمان كەریم سوارە، جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند"چەندین نامەمان لەلایەن هێزەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆوە پێگەیشتووە تایبەت بە كێشەكانیان، بۆیە ئەمڕۆ لیژنەكەمان تایبەت بەو پرسە كۆبووینەوە".
.
بەوتەی عوسمان كەریم، لیژنەكەیان پڕۆژە یاسایەك ئامادە دەكات بۆ هاوتاكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم یاخود وەزارەتی بەرگری عێراق، هەروەها زیادكردنی مووچەی خانەنشینانی وەزارەتی ناوخۆ، كە ئێستا بڕێكی زۆر كەمە.
.
جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەكان، ئاماژەی بەوەش كرد، یەكێكی دیكە لە خاڵەكانی پڕۆژە یاساكەیان تایبەت دەبێت بە پێدانی زەوی بە كارمەندانی ئەو دوو وەزارەتە.
.