گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام هەواڵی ئەرێنی هەیە

نرخى نەوت دابەزى.. بازاڕ چاوى لە کۆبوونەوەى ئۆپیک پڵەسە

2020.08.19 - 11:39
نرخى نەوت دابەزى.. بازاڕ چاوى لە کۆبوونەوەى ئۆپیک پڵەسە

ناس کورد-

نرخى نەوتی خاو ئەمڕۆ دابەزینى بەخۆوە بینى، بەهۆى بوونى ترس و نیگەرانى لەبارەى خواست لەسەر وزە لە ئەمریکا.

 

لەگەڵ مانەوەى چاوى وەبەرهێنەران لەسەر کۆبوونەوەى لیژنەى وەزارى گەورە بەرهەمهێنەرانى نەوت کە بریارە ئەمڕۆ کۆببنەوە، نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى برێنت بۆ 45.06 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزى.

 

هەروەها نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى نەوتى خۆرئاواى تەکساس بە 42.55 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەى پێوەکرا.

 

هيرويوكي كيكوكاوا، بەڕێوەبەرى گشتى بۆ توێژینەوە داراییەکان دەڵێت، "ترس لەسەر کەمبوونى خواست فشارى لەسەر نرخى نەوت دروستکردووە، لەگەڵ دواخستنى دانوستانە بازرگانییەکانى ئەمریکا و چین".

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا دوێنێ ڕایگەیاندبوو، دانوستانە بازرگانییەکان لەگەڵ چین دواخراوە.

 

هيرويوكي كيكوكاوا دەڵێت، "بەڵام زیانەکان ڕەنگە سنوردار بن بەهۆى هەواڵى ئەرێنی لەبارەى کەمبوونەوەى ئاستى کۆگاکردنى نەوت لە ئەمریکا".

 

بەپێی ئامارەکانى پەیمانگاى پترۆڵى ئەمریکا، ئاستى کۆگاکردنى نەوتى ئەمریکا 4.3 ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە و گەیشتووەتە 512 ملیۆن بەرمیل، ئەوش زیاتر بووە لە پێشبینى وەبەرهێنەران کە پێشبینى کەمبوونەوەى 2.7 ملیۆن بەرمیلیان کردبوو.

 

وەبەرهێنەران چاویان لە ئەنجامى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى لیژنەى وەزارى سەر بە ئۆپیک و هاوپەیمانەکانیەتى لەناویاندا روسیا کە ناسراون بە گروپى ئۆپک پڵەس، بۆ تاوتوێکردنى ئاستى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنان بەمەبەستى پشتیوانیکردنى نرخى نەوت.