ناس کورد-
هێزەکانی پۆلیسی دهۆک مامۆستا بەدەل بەرواری و ڕۆژنامەنوسێکیان دەستگیرکرد و ڕەوانەی چاکسازی زڕکایان کردن لە دهۆک، ئەوەش دوای ئەوەی هەر ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی هێرشیانکردەسەر ماڵی ئەو مامۆستایە و کوڕێکیان دەستگیرکرد و دەستی کوڕێکیشیان شکاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێری ناس کورد لە دهۆک ڕایەگەیاند: "کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو سێشەممە، مامۆستا بەدەل بەرواری و روژنامەنوس، ئومێد حاجی بەروشکی بە تۆمەتی هاندان بۆ خۆپیشاندان لە لایەن بنگەی پولیسی نەورۆزەوە دەستگیرکران و رەوانەی چاکسازی زڕکا لە دهۆک کراون."
هەر ئەمڕۆ کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارە هێزێکی ئەمنی هەڵیان کوتایە سەر ماڵی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئازاریان بە خێزانەکەی گەیاند لە ئەنجامدا کوڕێکی دەستی شکا و کوڕە گەورەکەشی بو چەند کاتژمێرێک دەستگیرکرا.
پەیامنێری ناس کوردی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هێزە ئەمنیە تەواوی لاپتوپ و کامێرا و ئەو جورە کەلوپەلانەیان لە ماڵی مامؤستا بەدەل لەگەل خۆیان بردووە کە لەو کاتەدا خۆی لەماڵەوە نەبووە.
ئەوەش لەدوای ئەوە دێت، ئەو مامۆستایە لە لێدوانێکی دا لەگەل کەنالێک ئاماژەی بە ئەنجامدانی خوپێشاندان دا، بەهوێ ئەم بارودۆخەی مامۆستایان و فەرمانبەران تێیدا دەژین.
پەیامنێری ناس کورد ڕاشیگەیاند، روژنامەنوس ئومێد بەروشکی پشتگیری مامۆستا بەدەلی کردووە لەسەر ئەو لێدوانە و ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە دهۆک، هەربۆیە ئەویش دەستگیرکراوە.