ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی جەم لە تاران لەڕاگەیەندراوێکدا دوایین دۆخی تەندروستیی هونەرمەند، شەجەریانی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، هاوشێوەی ڕابردوو دۆخی خراپە و هیچ نەگۆڕاوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئابی 2020، لەڕاگەیەندراوێکدا نەخۆشخانەی جەم ڕایگەیاند: "دۆخی تەندروستیی هونەرمەندی بەناوبانگ، محەمەد ڕەزا شەجەریان هەروەک پێشتر خراپە و لەژێر چاودێری وردایە."
ئەوەش لەکاتێکدایە، سێ ڕۆژ بەرلەئێستا و بەهۆی تەنگەنەفەسی و هاتنەخوارەوی فشاری خوێن، شەجەریان ڕەوانەی نەخۆشخانەی جەم کرا و خرایە ژێر چاودێری وردەوە.
دوێنێ دووشەممەش 17ی ئاب، بابەک حەیدەری، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ڕایگەیاند: "بەداخەوە کە دۆخی تەندروستیی شەجەریان باش نییە و هیوادارم شتێکی ناخۆش ڕوونەدات."
محەمەد ڕەزا شەجەریان، یەکێکە لە هونەرمەندە دەنگخۆشەکانی وڵاتی ئێران و لەدەرەوەی ئێرانیش گوێگر و هەوادارێکی زۆری هەیە، ئەو ماوەی چەند مانگێکە تەندروستیی باش نییە و چەند جارێکیش لە میدیاکانەوە هەوالی مردنی بڵاوکرایەوە.