گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆمەتبارى سەرەكى كوشتنى ڕەفيق حەريرى کێیە و لەکوێیە؟

2020.08.18 - 20:34
App store icon Play store icon Play store icon
تۆمەتبارى سەرەكى كوشتنى ڕەفيق حەريرى کێیە و لەکوێیە؟

ناس کورد- 

مستەفا بەدرەدين، تۆمەتبارى سەرەكى كوشتنى ڕەفيق حەريرى لە ساڵى 2005، لە دانيشتنى دادگاى نێودەوڵەتى ئامادەنەبوو، ئەوەش بەهۆى ئەوەى پێشتر ڕاگەيەنرا كە ناوبراو كوژراوە، بەڵام پرسيارەكە ئەوەيە ئايا مستەفا بەدرەدین كێييە؟ بەڕاست كوژراوە ياخود نا؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژى 14ی شوباتی 2005 تەقينەوەيەك بەيروتى پايتەختى لوبنانى هەژاند و بەهۆيەوە زياتر لە 20 كەس كوژران، يەكێك لەوانەش ڕەفيق حەريرى، سەرۆكوەزيرانى پێشووترى لوبنان و يەكێك لە گەورە پياوانى ناسراوى جيهان و سەرۆكى تەيارى موستەقبەل بوو.

 

مستەفا بەدرەدين بە پلاندانەرى سەرەكى تەقينەوەكە دانرا كە ساڵانێكى زۆر يەكێك بوو لە سەركردەكانى حزبوڵڵاى لوبنان، لەساڵى 2016 دادگاى نێودەوڵەتى بەدواداچوونى بۆ بەدرالدين ڕاگرت، ئەوەش بەهۆى دەنگۆى كوژرانى، بەڵام ئاماژەى بەوەشدا ئەگەر دەركەوت ناوبراو زيندووە ئەوا بەدواداچونەكانى دەستپێدەكاتەوە.

 

ئەوەش دواى ئەوە هات كە لە 14ی ئایاری 2016 حزبوڵا بڵاويكردەوە كە مستەفا بەدرەدین لە نزيكى فڕۆكەخانەى نێودەوڵەتى ديمەشق لە سوريا لە هێرشێكى تۆپهاوێژەكانى گروپە تەكفيريەكاندا كوژراوە، بەڵام گومانێكى زۆر لەسەر ئەو زانياريانە دروست بوو.

 

مستەفا بەدرەدین كێيە؟

ڕۆژی 6ی نیسانی 1961 لە شارۆچکەى غەبيرى لە باشورى بەيروت لەدايكبووە، چەندين نازنازى هەبووە لەوانەش "ئەلياس سەعب"، "سامى عيسا" و "زولفەقار"، لەساڵى 1982 پەيوەندى كردوە بە حزبوڵاوە.

 

لەلايەن سوپاى پاسدارانى ئێرانەوە ڕاهێنانى پێكراوە لەسەر ئەنجامدانى هێرشى خوێناوى و دواتر لەساڵى 1983 بەناوى "ئيلياس سەعب" چووە كۆیت، لەوێش بە ئەنجامدانى حەوت تەقينەوە لە ساڵى 1983 تۆمەتبار كرا كە بەهۆيەوە شەش كەس كوژران، ڕۆژنامەى "القيس"ى کۆیتی بڵاويكردوەتەوە، ناوبراو تۆمەتى هەوڵدان بۆ كوشتنى  "شێخ جابر ئەحمەد سوباح" ئەميرى مۆیایشی لەسەرە لەساڵى 1998، دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە توانيان دەستگيرى بكەن و بە زيندانى هەميشەيى سزا درا.

 

داگيركارى عێڕاق بۆ كوێت لەساڵى 1990 وەك دەرگايەكى ڕەحمەت وابوو بۆ مستەفا بەدرەدین، ئەو لە گرتووخانە هەڵهات و و ڕوويكردە بارەگاى باڵيۆزخانەى ئێران و دواتر لەلايەن سوپاى پاسدارانەوە گواسترايەوە بۆ بەيروت و لەوێ دەستى كردەوە بە چالاكيەكانى.

 

دوبارە دەركەوتنەوە

ناوى مستەفا بەدرالدين تەنها لە 10ی حوزەیرانی 2011 بە بەهێزى دەركەوت، ئەويش كاتێك دادگاى نێودەوڵەتى تايبەت بە لوبنان ليژنەيەكى لێكۆڵينەوەى لە كوشتنى حەريرى پێكهێنا و ليستێكى تۆمەتباران ئامادەكران كە يەكيان ئەو بوو هەروەها بە پلاندانەرى تەقينەوەكە ناوى هێنرا.

 

دواى چەند ڕۆژێك لە بڵاوبونەوەى ليستەكە حەسەن نەسروڵا، ئەميندارى حزبوڵا لە لێدوانێكى تەلەفزيۆنيدا وتى، تەنانەت دواى 300 ساڵيش تۆمەتباران ڕادەست ناكات.

 

بە درێژايى چەندين ساڵ مستەفا بەدرەدین دوو ژيان ژياوە، يەكيان نهێنى بووە و سەركردەى يەكەى 1800ى حزبوڵا بووە كە پرۆسەكانى ميليشياكەيان لە دەرەوەى لوبنان ئەنجامداوە، هەر ئەو يەكەيەش يەكەيەكى تريان دروست كرد بەناوى 2800 بۆ ئەنجامدانى پرۆسەكانيان لە عێراق.

 

هەرچى ژيانەكەى تريشيەتى وەك سەركردەيەكى سەربازى دەژيا ئەويش بەناوى "سامى عيسا"، قاچێكى دەشەلێت و چاويلكەيەكى وەرزشى و كڵاوێكى بيسبۆڵ لەسەر دەكات و هەميشە دوو پاسەوانى لەگەڵدايە، سەرەڕاى ئەوەش دوو دوكانى مامەڵەكردن بە خشڵيشى هەبوو.

 

كوژراوە ياخو نا؟

ڕۆژى 14ی ئایاری 2016 حزبوڵا كوژرانى بەدرەدینى ڕاگەياند و ئاماژە بەوەدرابوو، بەپێى لێكۆڵينەوەكان ناوبراو بەهۆى تەقينەوەيەكەوە بووە كە ناوەندێكى ميليشياكە لە نزيك فڕۆكەخانەى ديمەشق كردبووە ئامانج، كە تەقينەوەكەش بەهۆى تۆپابارانكردنەوە بووە لەلايەن گروپە تەكفيريەكانەوە.

 

بەڵام ڕوانگەى سوريى بۆ مافەكانى مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردبوەوە، لەو ڕۆژانەدا هيچ جۆرە تۆپێك نەنراوە بە نزيك فڕۆكەخانەى ديمەشقەوە، سەرچاوەكانى ناو سوپاى سورياش ئەوەيان پشتڕاست كردبووەوە، و دەڵێن، هەروەها ئەو هەواڵە و كوشتنى مستەفا بەدرەدین لە تەقينەوەيەكى لەوشێوەيە هيچ بنەمايەكى نييە و تەنها چيرۆكێكى دروستكراوە.

 

ڕوانگەكە باسى لەوەشكردوە، بەدرەدین دواى كۆبونەوەيەكى لەگەڵ ژمارەيەك ئەفسەرى سوپاى سەربە ڕژێمى سوريا كوژراوە، ئەو ئەفسەرانە نەيانزانيوە ناوبراو كێيە و وايانزانيوە سەركردەيەكى ئاساييە، ئەوەش كەلێنێكى ئەمنييە لەناو حزبوڵا.

 

ڕونيشكراوەتەوە، دواى ئەوەى ئەفسەرەكان ناوچەى كۆبوونەوەكان جێهێشتووە تەقينەوەكە ڕوويداوە، گوێيان لێى بووە، بەڵام پشتگوێيان خستووە، بۆچونەكانيش وايە تەقينەوەكە بەهۆى بۆمبێكەوە بووبێت كە لەلايەن ئيسرائيلەوە ياخود لايەنێكى ترەوە دانرابێت، بەدڵنياييشەوە ناوبراوە كوژراوە.

me_ga.php?id=752

لاى خۆشيەوە ئيسرائيل كە دوژمنى سەرسەختى بەدرەدین بوو بڵاويكردبووەوە كە پياوەكانيان ناوبراويان كوشتووە.

 

بەڵام پێگەى "بەيروت ئۆبزێڕڤەر" لەساڵى 2018 چيرۆكێكى زۆر جياوازترى گێڕاوەتەوە و لەزارى سەرچاوەيەكى هەواڵگرى خۆرئاواييەوە ئاماژەى بەوەدابوو، بەدرەدین نەكوژراوە و لە وڵاتى يەمەن بينراوە، لەوێ بە پاسپۆرتێكى سوري ساختەوەيە بەناوى "سەڵاح محێدين".

 

هەرچۆنێك بێت حزبوڵا توانى سەركردەيەكى خۆى لە ليستى تۆمەتبارانى كوشتنى حەريرى دەربهێنێت جا كوژرابێت ياخود لە ژياندا مابێت.