ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیانلەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویکردەوە: "کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا لەسەر ڕێگای سەرەکی ناحیەی گردەسێن ڕوویدا.."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "بەداخەوە لەڕووداوەکەدا دوو کەس گیانیانلەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون."