گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى جیهانى هۆشدارى دەداتە گەنجان لەبارەى کۆرۆناوە: بێنیشانەن و دەیگوازنەوە

2020.08.18 - 12:57
تەندروستى جیهانى هۆشدارى دەداتە گەنجان لەبارەى کۆرۆناوە: بێنیشانەن و دەیگوازنەوە

ناس کورد-

رێکخراوى تەندروستى جیهانى رایگەیاند، توشبوونى گەنجان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بەبێ دەرکەوتنى نیشانە لەسەریان، بەشێوەى راستەوخۆ کاریگەرى دەبێت لەسەر بەتەمەنەکان لەو ناوچانەى کە ژمارەى دانیشتوانیان زۆرە.

 

تاكيشى كاساى بەڕێوەبەرى هەرێمایەتى ناوچەى خۆرئاواى زەریاى هێمنى رێکخراوەکە وتى "بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەزۆرى لەناو ئەو کەسانەدایە کە تەمەنیان لەنێوان بیست بۆ چل ساڵیدان لەکاتێکدا ئەوان درک بە توشبوونیان ناکەن".

 

وتیشى "ئەوە مەترسییەکە لەسەر چینەکانى دیکە زیاتر دەکات کە لاوازن، وەکو بەتەمەنەکان و ئەو نەخۆشانەى لەژێر چاودێرى درێژدان و لەو ناوچانە دەژین کە ژمارەى دانیشتوانیان زۆرە".

 

لەسەرەتاى سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆناوە باس لەوە دەکرا کە ڤایرۆسەکە زیاتر بە ساڵاچووان دەکاتە ئامانج، بەڵام دواتر توێژینەوەکان دەریانخست کە گەنجانیش پارێزراو نین لە توشبوون بە ڤایرۆسەکە.



بەگوێرەى چەند توێژینەوەیەک کە پێشتر بڵاوکرایەوە، پزیشکان چەند نیشانەیەکى نوێیان لە گەنجاندا دۆزیوەتەوە بەتایبەت لەناو ئەو کەسانەدا کە تەمەنیان لەخوار 35 ساڵییەوەیە وەکو نیشانەکانى لا سەرئێشەى توند، کۆکە، سکچوون.