گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کەمئاوى سلێمانى و چەمچەماڵ تەرخانکرا

2020.08.18 - 11:16
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کەمئاوى سلێمانى و چەمچەماڵ تەرخانکرا

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە رایگەیاند، بەفەرمانى مەسرور بارزانى زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کەمئاوى سلێمانى و چەمچەماڵ تەرخانکرا .

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەوتەى سەرچاوەکەى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانى کردووە بە تەرخانکردنى بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کەمی ئاو لە ناو شاری سلێمانی و شاری چەمچەماڵ.

 

سەرچاوەکە رونیکردۆتەوە، ماوەیەکی زۆرە کێشەی کەمئاوی لە هەردوو شاری سلێمانی و چەمچەماڵ هەیە و بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بڕی زياتر له چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە خەرج بکرێت .

 

لەماوەکانى رابردوودا بەهۆى کێشەى کەمئاوى لە زۆرێک لە ناوچەکانى سلێمانى و چەمچەماڵ هاووڵاتیان گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە و داواى چارەسەرکردنى کێشەکەیان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە.