گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژەران رێگەیەکى نوێ بۆ پاکژکردنى دەمامک لەماڵەوە دادەهێنن

2020.08.18 - 09:19
App store icon Play store icon Play store icon
توێژەران رێگەیەکى نوێ بۆ پاکژکردنى دەمامک لەماڵەوە دادەهێنن

ناس کورد-

ژمارەیەک توێژەر رێگەیەکى نوێیان بۆ پاکژکردنى دەمامک لەماڵەوە داهێناوە، لەرێگەى بەکارهێنانى گەرمى وشکەوە، کە دەکرێت لەڕێگەى وزەى کارەباوە دابین بکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى ماڵپەرى "سینس ئەلیرت"، توێژەرانى زانکۆى ئەلینۆى ئوربانا شامبین جەختیانکردووەتەوە، بەبەکارهێنانى ئەو ڕێگەیە دەکرێت چوار جۆر ڤایرۆس لەناو ببرێت، لەناویاندا ڤایرۆسى کۆرۆنا.

 

توێژەران گرتەیەکى ڤیدیۆییان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا چۆنیەتى پاکژکردنى دەمامک نیشاندەدات بە ئامێرێکى هاوشێوەى بوخارى کارەبایی، بەجۆرێک پێویستە لەسەر پلەى گەرمى 175 پلەى سەدى دابنرێت بۆ ماوەى 50 خولەک، هەروەها پێویستە پێشتر ئامێرەکە گەرم بکرێت بۆ ماوەى پێنج خولەک، پێش ئەوەى دەمامکەکە بخرێتە ناوییەوە.

 

ئەو دەمامکانەى کە توێژەران ئامۆژگارى خەڵک دەکەن پاکژى بکەن ئەوانەن کە لەجۆرەکانى N95 یان PPE ن.

 

لەلایەکى دیکەوە، توێژینەوەیەکى دیکەى توێژەرانى زانکۆى دوک دەریخستووە کە هەموو دەمامکەکان ناتوانن پارێزگارى لە خەڵک بکەن بەو توانایەى کە هەیانە.

 

توێژینەوەکە کە لەلایەن گۆڤارى (AAAS)ى زانستییەوە بڵاوکراوەتەوە، پشتى بەستووە بە تاقیکردنەوەى 14 جۆرى دەمامک لەرێگەى مۆبایل و تیشکى لێزەرەوە، بۆ زانینى مەوداى گواستنەوەى ئەو پێکهاتانەى لەکاتى قسەکردندا لەدەمەوە دەردەچن.