گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی كوردستان

2019.04.23 - 12:03
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی كوردستان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەن ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان و سبەینێ (چوارشەممە)ش لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

 

.

لەبارەی پلەی گەرمی ئەمڕۆ (سێشەممە)ی شارەكانی هەرێمیش، لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 15و نزمترین 7 پلە دەبێت، لە سلێمانی 12 بە 6، لە دهۆك 15 بە 8، لە كەركوك 17 بە 10 پلە دەبێت.

 

.

سەبارەت بە پلەی گەرمی سبەینێ‌ (چوارشەممە)ی شارەكانی كوردستان، لە راگەیەندراوەكە پێشبینی دەكات، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17و نزمترین 8 پلە دەبێت، لە سلێمانی 17بە 4 و دهۆك 17 بە 9 و كەركوك 19 بە 11پلە دەبێت.

.

هاوكات، بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی سەبارەت بە زۆرترین ڕێژەی بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی ناوچەكانی كوردستان بڵاوكردەوە و بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، لە 24 كاتژمێری رابردوو لە قەزای پێنجوێن زۆرترین ڕێژەی بارانبارین باریوە، بە بڕی 40 ملیمەتر، هەروەها لە سلێمانی 17.3 ملیمەتر و لە هەڵەبجە 11.6 و لە هەولێر 6.7 و لە كەركوك 1 ملیمەتر و كەمترین ڕێژەش لە قەزای كەلار باریوە بە بڕی 0.2 ملیمەتر.

 

.