گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ چالاکوانیش لە هەوڵی تیرۆرکردن ڕزگاریان بوو

مستەفا کازمی فەرماندەى پۆلیسی بەسرەى لەسەرکارلابرد

2020.08.17 - 20:19
مستەفا کازمی فەرماندەى پۆلیسی بەسرەى لەسەرکارلابرد

ناس کورد-

مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاری دا بە لەسەرکارلابردنی ڕەشید فەلیح، فەرماندەی پۆلیسی بەسرە، ئەوە لەکاتێکدا ئەمڕۆ سێ چالاکوانی شارەکە لە هەوڵی تیرۆرکردن ڕزگاریان بوو.

 

بەپێی قسەى سەرچاوەیەک بۆ ناس کورد، "ڕەشید فەلیح بەهۆی ئاڵۆز و ڕووداوە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی بەسرەوە لەسەرکارلابراوە، دوای ماوەیەک، یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕاسپاردنی عەباس ناجی ڕاگەیاند بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەکە.

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ، سێ چالاکوانى دیار لە بەسرە لە هەوڵى تیرۆرکردنیان لەلایەن چەکدارانى نەناسراوەوە لە ناوەڕاستى شارەکە رزگاریان بوو.

 

سەرچاوەیەک لە بەسرە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، چەند چەکدارێک کە لەناو ئۆتۆمبیلێکدا بوون، بەچڕى تەقەیان لە ئۆتۆمبیلێک کردووە کە سێ چالاکوانى دیارى تێدا بووە، لەکاتى وەستانیان لە ناوەڕاستى بەسرە.

 

وتیشى، "چەکدارەکان زیاتر لە 15 فیشەکیان ئاڕاستەى هەر سێ چالاکوان فەهد زوبەیدى و عەباس سوبحى و لودیا ریمون کردووە".

 

بەوتەى سەرچاوەکە، هەردوو چالاکوان لودیا ریمون و عەباس سوبحى برینداربوون و رەوانەى نەخۆشخانە کراون.