گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قوباد تاڵەبانی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان کۆبووەوە

2020.08.17 - 20:04
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان کۆبووەوە

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نزیکەی 25 کۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێم کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجام دا و ڕایگەیاند، "ڕێککەوتنی ئەم دواییەی بەغدا و هەرێم بناغەیەکی باشە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی درێژخایەنی گشتگیر."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئە‌مڕۆ دووشەممە، 17ی ئابی 2020، بەپێی ڕاگەیەنراوی ماڵپەڕی حکومەتى هەرێم، ، قوباد تاڵەبانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان کۆبووەتەوە و باسی لە ڕێککەوتنی ئەمدوایەی هەولێر و بەغدای کردوو و ڕایگەیاند: ڕێککەوتنەکە دە‌رئە‌نجامی چەندین مانگ لە‌ دانوستانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومە‌تی فیدراڵ بووە.

 

وەک لە وێنەی کۆبوونەوەکەدا دیارە، قوباد تاڵەبانی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەبات.

 

باسی لەوەشکرد "هەرچەندە رێككەوتنەكە بۆ ماوەیەکی کاتییە، بەڵام بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنەی دروست بووە ئەم رێککەوتنە بناغەیەکی باشە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی درێژخایەنی گشتگیر بەپێی دەستور کە ئامانج و كاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە."

 

قوباد تاڵەبانی "باسی دۆخی دارایی هەرێم و پرۆسەی چاکسازییەکان کرا، جێگری سەرۆکی حكومە‌ت باسی لەوە کرد هەرچەندە بەهۆی کۆرۆنا و لێکەوتە ئابورییەکانی؛ هەرێمی کوردستان تووشی گرفت بووە، بەڵام حکومەتی هەرێم بەردەوامە لەسەر بەرنامەی چاکسازی و هەمەجۆرکردنی سە‌رچاوە‌كانی داهات."

 

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ناوبراو دۆخی تەندروستی و تەشەنەسەندنی خێرای پەتای کۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بۆ كونسوڵەكان ڕوونكردەوە و داوایکرد وڵاتانی دۆست و هاوپەیمان هاوكاری حكومەتی ھە‌رێم بن بۆ زاڵبوون بەسەر پەتاکە."