گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمڕۆ ڕەزامەندی دا بە خەرجکرنی 320 ملیار دینارەکە

وەزارەتی دارایی عێراق ئەو بڕە پارەی ئاشکرا کرد کە لەمساڵدا ناردوویەتی بۆ هەرێم

2020.08.17 - 18:43
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی عێراق ئەو بڕە پارەی ئاشکرا کرد کە لەمساڵدا ناردوویەتی بۆ هەرێم

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی نیوان بەغدا و هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، 17ی ئابی 2020، ڕەزامەندی نیشانداوە بە خەرجکردنی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم بۆ ئەم مانگە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، سەرجەم ئەو پارانەى کە وەزارەتی دارایی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە ناردوویەتی گەیشتووەتە 2.080 ترلیۆن دینار، 1.360 ترلیۆنی لە سەردەم کابینەکەى عەبدولمەهدی و 720 ملیاریش لە سەردەمی کابینەکەى کازمیدا بووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، وەزارەتی دارایی پێش مانگی ئەیلول پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵی 2020 ئامادە دەکات و سەرجەم حەواڵەکردنەکان بۆ حکومەتی هەرێم دیاری دەکات، بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانەوە، چوارچێوەیەکی یاسایی و بەردەوام و ڕوون بۆ ئەو بڕە پارەیە دادەنرێت کە بۆ هەرێم دیاری کراوە، هەروەها وەزارەتی دارایی چوارچێوەیەکی دارایی بنچینەیی بۆ ناردنی پارە بۆ حکومەتى هەرێم لە بودجەى ساڵی 2021دا جێگیر دەکات.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، هەردوو سەرۆکوەزیرانى عێراق و هەرێم رێککەوتنێکى حەوت خاڵیان واژۆکردووە و لەسەر ئەو بنەمایەش داوا لە وەزارەتى دارایی کراوە بڕى (320) ملیار دینار ڕەوانەى هەرێم بکات لەم مانگەدا.

 

باسى لەوەشکردووە، ئەو بڕە لەسەر بنەماى خەمڵاندنەکانى وەزارەتى دارایی دانراوە بۆ پشکى هەرێم لە خەرجییە فیدراڵییەکان و خەمڵاندنەکانیان بۆ داهاتى نەوتى و نانەوتى هەرێم.

 

هەروەها جەختیشیکردووەتەوە لەسەر ئەنجامدانى گفتوگۆ بۆ جێبەجێکرجنى رێککەوتنى کاتى پەیوەست بە گومرگ و داهاتى نەوت و پابەندبوونى هەرێم بە رێککەوتنى (ئۆپیک پڵەس) و یەکلاکردنەوەى قەرزەکانى بانکى بازرگانى عێراقى TBI کە پێویستە لەماوەى 30 رۆژدا یەکلابکرێنەوە.

  

ڕاشیگەیاند، عێراق پابەندە بە ئەرکە دەستورییەکانى بۆ چاکسازی دارایی و ئابورى، لەناویاندا پابەندبوونەکانى بەرانبەر حکومەتى هەرێم بەبێ بوونى پرۆژە یاساى بودجەى ئەمساڵ.