گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى عێراق: ئامادەین بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنی پێشوەختە لەکاتی خۆیدا

2020.08.17 - 18:16
حکومەتى عێراق: ئامادەین بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنی پێشوەختە لەکاتی خۆیدا

ناس کورد-

وتەبێژى حکومەتى عێراق ڕایگەیاند، حکومەت ئامادەیە لەو وادەیەدا کە دیاریکردووە هەڵبژاردنى پێشوەختە ئەنجام بدات.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 17ی ئابی 2020، ئەحمەد مەلا تەلال لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا وتى: "حکومەت ئامادەیە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا".

 

مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق پێشتر شەشى حوزەیرانى ساڵى داهاتووى وەک وادەى هەڵبژاردنى پێشوەختە دیاریکرد، وەک جێبەجێکردنى یەکێک لەو خاڵانەى لەکارنامەى کابینەکەیدا ئاماژەى پێکراوە.

 

ئەحمەد مەلا تەڵال لەبارەى سەردانەکەى کازمى بۆ ئەمریکا وتى، "سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنى پرسە ئەمنى و ئابورى و تەندروستى و ستراتیژییەکانە، دواى ئەو سەردانە مستەفا کازمى دەچێتە ئەردەن".

 

باسى لەوەشکرد، شاندێک بە سەرۆکایەتى وەزیرى دەرەوە چاوى بەهاوتا ئەمریکییەکەى دەکەوێت و گفتوگۆ دەکەن لەبارەى قۆناغى دووەمى دیالۆگى ستراتیژى.

 

وتەبیژى حکومەتى عێراق ئەوەشى خستەڕوو، قۆناغى دووەمى دیالۆگى ستراتیژى کۆتا قۆناغ نییە و قۆناغى دیکەى بەدوادادێت.

 

لەبارەى کۆبۆنى خۆراکیشەوە ئاماژەى بەوەکرد، تاوتوێی باشکردنى ماددەکانى بەشە خۆراک دەکەن.